رووخانی پەرستگەی کەونارایی شاری عفرین لە پەلامارە ئاسمانیەکانی تورکیادا
پەرستگەی کەونارایی ناسراو بە عەین دارە لە شاری عەفرین لە باکووری سوریا لە پەلامارە ئاسمانیەکانی توڕکیادا تێک ڕووخا .
بەپێی راپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەی پی تی ئێن ، وێنە بڵاوبووەکان پیشان ئەدات پەرستگەی کەونارایی ناسراو بە عەین دارە بە تەواوەتی کاول بووە . ئەم پەرستگەیە دەگەڕێتەوە بۆ چاخی ئاسن .
جیا لەوە ، پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر باکووری سوریا ، دانیشتوانی رووبەڕووی کێشە و گرفت کردووەتەوە و دۆخی دەرمانی و تەندروستیی لە شاری عەفرین نالەبارە .
ئەرتەشی تورکیا بە هاریکاریی تاقمی چەکداری ناسراو بە ئەرتەشی ئازادی سوریا لە بیستی ژانیڤەریەوە پەلامارە سەربازیەکانی خۆی بۆ سەر عەفرین دەست پێکردووە . وەزاڕەتی دەرەوەی سوریا وێڕای شەرمەزارکردنی هێرشی دەسدرێژکارانەی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر شاری عەفرین لە پاارێزگەی حەڵەب ، رایگەیاند ئەم هەنگاوەی تورکیا پێشێلکردنی سەروەریی نیشتمانیی سوریایە .
هێرشی توڕیکا بۆسەر شاری عفرین تا ئیستا بەدەیان کوژراوی مەدەنی لێکەوتووەتەوە .