تورکیا بۆ باکووری سووریا پارێزگارو قایم قامی ئاسایشتیی دیاری کرد
وەزیری نێوخۆی تورکیا باسی دیاری کردنی پارێزگارو قایم قامی ئاسایشتی کرد بۆ سێ شار لە باکووری سووریا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، بە گێڕانەوە لە کەناڵی ھەواڵیی ڕووسیا ئەلیەوم، سولەیمان سڤیلو وەزیری نێوخۆی تورکیا لە کۆنفرانسێکی پارتی دەستەڵاتداری دادوگەشە لە شاری دنیزلی وتی: تورکیا پارێزگارو قایم قامی ئاسایشتیی بۆ شارەکانی ئەعزازو جرابلۆس و مارع لە باکووری سووریا دیاری کردووە.
لەگەڵ ئەمەش دا ئەم کاربەدەستەی دەوڵەتی ئانکارا بانگەشەی کرد کە : ئێمە تەماحی خاکی ھیچ وڵاتێکمان نییە.
شاڵاوی سەربازییانەی سوپای تورکیا دژی کوردانی شاری عەفرین لە باکووری سووریا لەژێر ناوی چڵەزەیتوون لە ڕۆژی شەممە بیستی ژانویەی ٢٠١٨ەوە دەستی پێکراوەو ئەمەش لە حاڵێکدایە کە دەوڵەتی سووریا وێڕای ئیدانەکردنی ئەم ھێرشانە ڕایگەیاندووە: ئەو ھەنگاوەی تورکیا بەزاندنی دەستەڵات و سەروەریی نیشتیمانیی سووریا دێتە ئەژمار.