بڵاو بوونەوەی پێشنووسی بەیاننامەی کۆتایی کۆنفرانسی سووچی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i324643-بڵاو_بوونەوەی_پێشنووسی_بەیاننامەی_کۆتایی_کۆنفرانسی_سووچی
ماڵپەری دەنگ و باسی ئەلمەیادین، پێشنووسی بەیاننامەی کۆتایی کۆنفرانسی وتووێژی نیشتمانی سوریا لە سووچی بڵاو کردەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 29, 2018 14:26 Asia/Tehran
  •  بڵاو بوونەوەی پێشنووسی بەیاننامەی کۆتایی کۆنفرانسی سووچی

ماڵپەری دەنگ و باسی ئەلمەیادین، پێشنووسی بەیاننامەی کۆتایی کۆنفرانسی وتووێژی نیشتمانی سوریا لە سووچی بڵاو کردەوە .

 بە گویرەی  ڕاپۆرتی کەنالی دەنگ وباسی ئەلمەیادین، پێشنووسی بەیاننامەی کۆتایی کۆنفرانسی سووچی، بە گوێرەی بەڵگەیەکە کە سەرەتاکانی ساڵی رابردوو ٢٠١٧ " ڤیتالی نئۆمکین" یاری دەدەری ڕوسی" ستفان دیمیستۆرا" نوێنەری  ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کارو باری سوریا ئامادە و دوای چاکسازییگەلێک  لە نێوان لایەنە بەشداربووەکان لە وتوویژەکانی سوری ژینیڤ، بڵاو کراوەتەوە .

 ئەم ڕاپۆرتە باسی ئەوە دەکات لایەنە سوریاییەکان ژمارێک لە چاکسازییەکانیی نێو پێشنووسی ناوبراویان بەڕێوە بردووە .

 پێشنووسی بەیاننامەی کۆتایی کۆنفرانسی سووچی ، لە برگەکانیی کۆتایی خۆی دا خوازیاری پێکهاتنیی لیژنەی  یاسای بنەڕەتی بە بەشداری لیژنەی نوێنەرانی دەوڵەتی سوریا و هەروەها ئامادە بوونی لانی زۆری نوینەرانیی بەرهەڵستکارەکان بۆ چاکسازی یاسای بنەڕەتی بووە .

ئەم پێشنووسە لە سکرتێری گشتی ڕیکخراوی نەتەوەکان داوا دەکات ، نوێنەری تایبەتی خۆی لە سوریا ئەرکمەندی پشتگریی لە پرۆسەی یاسای بنەڕەتی بکات لە ژینیڤ دا .

 کۆنفرانسی دانووستانی نیشتمانی سوریا لە درێژەی ئەمرۆ دوو شەممە و سبەینی بە ئامادەبوونی ١٦٠٠ سوری و ژمارێک لایەنەکانی ناوچەیی و نێو دەووڵەتی بەڕێوە دەچێت .