بڵاو بوونەوەی پێشنووسی بەیاننامەی کۆتایی کۆنفرانسی سووچی
ماڵپەری دەنگ و باسی ئەلمەیادین، پێشنووسی بەیاننامەی کۆتایی کۆنفرانسی وتووێژی نیشتمانی سوریا لە سووچی بڵاو کردەوە .
بە گویرەی ڕاپۆرتی کەنالی دەنگ وباسی ئەلمەیادین، پێشنووسی بەیاننامەی کۆتایی کۆنفرانسی سووچی، بە گوێرەی بەڵگەیەکە کە سەرەتاکانی ساڵی رابردوو ٢٠١٧ " ڤیتالی نئۆمکین" یاری دەدەری ڕوسی" ستفان دیمیستۆرا" نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کارو باری سوریا ئامادە و دوای چاکسازییگەلێک لە نێوان لایەنە بەشداربووەکان لە وتوویژەکانی سوری ژینیڤ، بڵاو کراوەتەوە .
ئەم ڕاپۆرتە باسی ئەوە دەکات لایەنە سوریاییەکان ژمارێک لە چاکسازییەکانیی نێو پێشنووسی ناوبراویان بەڕێوە بردووە .
پێشنووسی بەیاننامەی کۆتایی کۆنفرانسی سووچی ، لە برگەکانیی کۆتایی خۆی دا خوازیاری پێکهاتنیی لیژنەی یاسای بنەڕەتی بە بەشداری لیژنەی نوێنەرانی دەوڵەتی سوریا و هەروەها ئامادە بوونی لانی زۆری نوینەرانیی بەرهەڵستکارەکان بۆ چاکسازی یاسای بنەڕەتی بووە .
ئەم پێشنووسە لە سکرتێری گشتی ڕیکخراوی نەتەوەکان داوا دەکات ، نوێنەری تایبەتی خۆی لە سوریا ئەرکمەندی پشتگریی لە پرۆسەی یاسای بنەڕەتی بکات لە ژینیڤ دا .
کۆنفرانسی دانووستانی نیشتمانی سوریا لە درێژەی ئەمرۆ دوو شەممە و سبەینی بە ئامادەبوونی ١٦٠٠ سوری و ژمارێک لایەنەکانی ناوچەیی و نێو دەووڵەتی بەڕێوە دەچێت .