پێداگریی واشنگتۆن لەسەر ئامادەبوونی داگیرکەرانەی لە باکووری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i324669-پێداگریی_واشنگتۆن_لەسەر_ئامادەبوونی_داگیرکەرانەی_لە_باکووری_سووریا
سوپای ئەمریکا سوورە لەسەر ئامادەبوونی داگیرکەرانەی لەباکووری سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 29, 2018 17:36 Asia/Tehran
  • پێداگریی واشنگتۆن لەسەر ئامادەبوونی داگیرکەرانەی لە باکووری سووریا

سوپای ئەمریکا سوورە لەسەر ئامادەبوونی داگیرکەرانەی لەباکووری سووریا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، جۆزێف ڤۆتل سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەریی ناوەندیی سوپای ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، ئەو وڵاتە نیازی نییە هێزە سەربازییەکانی لە دەورووبەری شارۆچکەی منبەج لەباکووری سووریا بکشێنێتەوە.

ئەمریکا کە لەلایەنگرانی سەرەکیی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا دێتەئەژمار، ئێستا ئامادەبوونی داگیرکەرانەی خۆی لەباکووری ئەو وڵاتە بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم بەردەوام دەکا.

کردەی سوپای ئەمریکا لەمەڕ ناردنی چەکەمەنی و تەقەمەنی بۆ شەڕڤانانی کورد و مەشق پێکردن بەوان بۆ پێکهێنانی هێزێکی سی هەزار کەسیی لەباکووری سووریا، کاردانەوەی تورکیای لێکەوتووەتەوە.

سوپای تورکیا لە بیستی ژانڤییەی٢٠١٨وە ئۆپراسیۆنی ناسراو بە چڵە زەیتوونی لەناوچەی کوردنشینی عەفرینی سووریا دەس پێ کردووە.