محەممەد شیعار: سوورییەکان لەسەر هاتنەدی ڕێگەچارەی سیاسی پێداگری دەکەن
وەزیری ناوخۆی سوریا وتی : سورییەکان داوای هاتنە دی ڕێگەچارەی سیاسی لەم وڵاتە دەکەن .
بەپێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەریی ڕەسمی سوریا سانا، محەممەد شیعار وەزیری ناوخۆی سوریا لەڕێ وڕەسمی کۆتایی خوێندنی ژمارێک لە ئەفسەران لە دیمەشق وتیشی : خەڵکی ئەم وڵاتە بەنیازی هاوکاری کردن لەگەڵ گەڵاڵەکانی ڕاستبێژانە لە ڕێگەی هاتنەدی ڕێکاری سیاسی لە چوارچێوەی شکستی تیرۆریزم و لەناوچوونی هۆکارانی تاوانکاری تیرۆریستین.
شەعار بە ئاماژەدان بە دەستهاتی هێزە چەکدارەکانی سوریا لە هەموو بوارەکان لەوان کونترۆڵ کردنی فڕگەی سەربازیی ئەبووزوهور لە دەورووبەری ئەدلیبی ئەم وڵاتە و تی : هێزی ئاسایشی سوریا ئەرکی خۆیان لە خزمەتگوزاری بە خەڵک و بەرەڤانیکردن لە وڵات بەهەرلەونێک جێبەجێ دەکەن.
بەپێی هەواڵێکی تر ، سوپای سوریا کاروانێکی سەربازی هێزەکانی تورکیای لە نیزیکی شاری عیس لەباشووری پارێزگەی حەڵەب داوەتە بەر پەلامار.
ئەم کارەی سوپای سوریا دوای ئەوە ڕووی داوە کە کاروانی سەربازیی تورک داگری نیزیکەی سەد دەزگە ئوتوموبیلی سەربازی لەوان پازدە تانک، هاوڕێ لەگەڵ چەکەمەنی سەربە تاقمی تیرۆریستیی «هیات تحریر الشام» بەرەو ناوچەی تەل عیس ، واتە ناوچەی لەژێرچاوەدێری هێزەکانی سەربازی سوریا،لەڕێ دا بوون .
هاوکات دوابەدوای کردەوەی دەوڵەتی سوریا دوو فڕۆکەی جەنگیی ئێف شازدە ی سەر بە هێزی ئاسمانی تورکیا لە ئاسمانی ناوچە دەستیان دایە گەشت لێدان.
بەرلەمە دەوڵەتی سوریا سەبارەت بە دەستێوەردانی سەربازی تورکیا لەنێو خاکی سوریا وشداری دابوو و ڕایگەیاند ئامادەبوونی هێزی تورکیا لە ناوخاکی سوریا،بنپێکرانی سەروەری نیشتمانی ئەم وڵاتەیە.