ڕوسیا : بەشداربووانی کۆبوونەوەی سووچی هەموو ناکۆکییەکانیان ڕاپەڕاندووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i324851-ڕوسیا_بەشداربووانی_کۆبوونەوەی_سووچی_هەموو_ناکۆکییەکانیان_ڕاپەڕاندووە
نوینەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕوسیا لە کارو باری سوریا شەوی چوار سەممە بە جەختکردنەوە لە سەر ڕاپەڕاندنیی هەموو ناکۆکیەکان لە دانیشتنی سووچی دا وتی: سێی بەڵگەنامە لە کۆنفرانسی سووچی دا پەسەند کراوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 31, 2018 05:55 Asia/Tehran
  •  ڕوسیا : بەشداربووانی کۆبوونەوەی  سووچی  هەموو ناکۆکییەکانیان ڕاپەڕاندووە

نوینەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕوسیا لە کارو باری سوریا شەوی چوار سەممە بە جەختکردنەوە لە سەر ڕاپەڕاندنیی هەموو ناکۆکیەکان لە دانیشتنی سووچی دا وتی: سێی بەڵگەنامە لە کۆنفرانسی سووچی دا پەسەند کراوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی  ئێران ، " ئەلیکساندێر لاڤرێنتیف" وتیشی، ئەم سێی بەڵەگەنامەیە  ڕادەستی " ستفان دیمیستۆرا" نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کارو باری سوریا دەکرێت تا بەکەڵک وەرگرتن لەوان هەنگاو هەڵبگرن .

 کۆبوونەوەی نێو دەوڵەتی "سووچی" ناسراو بە " کۆنگرەی دانووستانی نیشتمانی سوریا" شەوی چوار شەممە بە خۆیندنەوەی بەیاننامەیەک کۆتایی داوە بەکاری خۆێ .

 لەم بەیاننامەیە بە جەختکردن لە سەر پاراستنی سەروەری و دەستەڵاتداریەتی نیشتمانی سوریا بەڕاشکاوی گوتراوە، گەلی سوریا تەنیا ناوەندێکە لە داهاتووی ئەم وڵاتە بە گوێرەی ئامرازەکانی دیمۆکراتیک و لە ڕێگای سندووقی دەنگ دان  دیاری دەکاتەوە .

 بە گوێرەی بەیاننامەکەی سووچی ، سوپای سوریا دەبێ بپارێزرێت تا بتوانێ  بە ئەرکەکانیی بە گوێرەی  یاسای بنەڕەتی ئەو وڵاتە لە وان پاراستنی سنوورەکان و خەڵکی سوریا لە هەرچەشنە هەرەشەی دەرەوەیی هەنگاو هەڵبگرێت .

 بەیاننامەکەی سووچی هەروەها  هەموو تەشکەکانی ترۆریسم، دەمارگرژیی وئەتنخوازی دینیشی شەرمەزارکردووە و لە سەر بەرنگار بوونەوەیان بە شکل و شێوەی  چالاک جەختدەکاتەوە .

  ڕێککەوتن لە بارەی بەڕێوە چوونی کۆنگرەی دانووستانی نیشتمانی سوریا ،لە درێژەی  کۆبوونەوەی نۆڤەمبەری ٢٠١٧ سەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، ڕوسیا و تورکیا (وڵاتانی دەستەبەر کەرەوەی پرۆسەی  ئاستانە) لە ڕوسیا دەستکەوتووە .

قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ ەوە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمەکانی ترۆریستی کە عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لاگریان لێوە دەکردن بۆ گۆڕینی هاوسەنگییەکانیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژیمی زایۆنی دەستپێکراوە.