کوژران و بریندار بوونی سەربازانی تورکیا لە باکووی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i324965-کوژران_و_بریندار_بوونی_سەربازانی_تورکیا_لە_باکووی_سووریا
١٥ سەربازی سوپای تورکیا لە شەڕ و پێکدادانەکانی باکووری ڕۆژاوای سووریا کوژران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 01, 2018 04:43 Asia/Tehran
  • کوژران و بریندار بوونی سەربازانی تورکیا لە باکووی سووریا

١٥ سەربازی سوپای تورکیا لە شەڕ و پێکدادانەکانی باکووری ڕۆژاوای سووریا کوژران.

سکای نیوز بە گێڕانەوە لە ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پارتی دیموکراتیکی سووریا (PYD) ڕایگەیاند؛ لە شەڕ و پێکدادانی قورسی ڕۆژی چوارشەممەی دەڤەری شاری عەفرین لە باکووری ڕۆژاوای سووریادا ، ١٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و  ژمارێکی زیاتریشیان بریندار بوون.

(PYD) پێستریش باسی کوژرانی دەیان سەربازی سوپای تورکیا لە ئۆپەراستیۆنی سوپای ئەم وڵاتە لە باکووری سووریای کردبوو.

هەروەها ئەرکانی سوپای تورکیایش ڕایگەیاند؛ ژماری کوژراوانی کوردی نەیاری دەوڵەتی تورکیا لە باکووری سووریا گەیشتۆتە ٣٤٣ کەس.

ئۆپەراسیۆنی چڵە زەویتوونی تورکیا لە ڕۆژی شەممەی رابردوو ٢٠ی ژانڤییە لە ناوچەی عەفرین لە باکووری ڕۆژاوای سووریا دەست پێبووە. دەوڵەتی ئانکارا بانگەشە دەکات ئامانجی لەم ئۆپەراسیۆنە تیابردنی تیرۆریستانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) ، پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سووریا (پەیەدە) ، یەکینەکانی پاراستنی گەلی سووریا (یەپەگە) و داعش لە عەفریندایە.

دەوڵەتی سووریا بە ئیدانە کردنی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە باکووری ئەم وڵاتە، ئەم ئۆپەراسیۆنەی وەک دەسدرێژی و بنپێ کردنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا ڕاگەیاندووە.