"بەسینە شەعبان" : ئەمریکا هەوڵ دەدات شەڕ لە سووریا هەر بەردەوام بێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i324969-بەسینە_شەعبان_ئەمریکا_هەوڵ_دەدات_شەڕ_لە_سووریا_هەر_بەردەوام_بێ
"بەسینە شەعبان" بڕیاری ئەمریکا لەسەر پێکهێنانی هێزی نایاسیایی لە سنوورەکانی سووریای لە ئاراستەی جێبەجێ کردنی سیاسەتەکانی واشینگتۆن لە درێژەپێدانی شەڕ لە سووریادا زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 01, 2018 05:03 Asia/Tehran

"بەسینە شەعبان" بڕیاری ئەمریکا لەسەر پێکهێنانی هێزی نایاسیایی لە سنوورەکانی سووریای لە ئاراستەی جێبەجێ کردنی سیاسەتەکانی واشینگتۆن لە درێژەپێدانی شەڕ لە سووریادا زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ راوێژکاری سیاسی و مێدیایی سەرۆک کۆماری سووریا شەوی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی کەلتووریی قودس لە دیمەشق بە ئاماژە بەوەی کە هێزە دەسدرێژکارەکانی تورکیا و ئەمریکاییەکان بە مەبەستی جێگۆڕکێ پێ کردنی تیرۆریستان خۆیان گەیاندۆتە باکووری سووریا، وتیشی: دەسدرێژیی تورکیا تۆکمەکەری بڕیاری ئەمریکا لەمەڕ پێکهێنانی هێزی نایاسایی لە سنوورەکانی سووریادایە.

ڕاوێژکاری سیاسیی "بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریا بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە زایۆنیزم پێوەندییەکی بنەڕەتی لەگەڵ تیرۆریزمدا هەیە، ڕاشکاوانە رایگەیاند: شەڕی دژ بە تیرۆریزم لە سووریا هەمان شەڕی دژ بە زایۆنیزمە.

ئۆپەراسیۆنی چڵە زەویتوونی تورکیا لە ڕۆژی شەممەی رابردوو ٢٠ی ژانڤییە لە ناوچەی عەفرین لە باکووری ڕۆژاوای سووریا دەست پێبووە. دەوڵەتی ئانکارا بانگەشە دەکات ئامانجی لەم ئۆپەراسیۆنە تیابردنی تیرۆریستانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) ، پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سووریا (پەیەدە) ، یەکینەکانی پاراستنی گەلی سووریا (یەپەگە) و داعش لە عەفریندایە.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە ئیدانە کردنی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە باکووری ئەم وڵاتە، ئەم ئۆپەراسیۆنەی وەک دەسدرێژی و بنپێ کردنی مافی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا ڕاگەیاندووە.