پێداگریی ڕووسیا لە سەر داکۆکی لە سەروەری ، دەسەڵاتدارێتی و یەکپارچەیی خاکی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i324997-پێداگریی_ڕووسیا_لە_سەر_داکۆکی_لە_سەروەری_دەسەڵاتدارێتی_و_یەکپارچەیی_خاکی_سووریا
"ماریا زاخارۆڤا" وتەبێژی وەزارەتی دەرەەی ڕووسیا بە ئاماژە بەوەی کە مۆسکۆ هەروەک رابردوو سوور و پێداگرە لە سەر داکۆکی لە سەروەری ، دەسەڵاتدارێتی و یەکپارچەیی خاکی سووریا وتی: ئەو هەڵوێستەی ڕووسیا نەگۆڕە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 01, 2018 09:31 Asia/Tehran
  • پێداگریی ڕووسیا لە سەر داکۆکی لە سەروەری ، دەسەڵاتدارێتی و یەکپارچەیی خاکی سووریا

"ماریا زاخارۆڤا" وتەبێژی وەزارەتی دەرەەی ڕووسیا بە ئاماژە بەوەی کە مۆسکۆ هەروەک رابردوو سوور و پێداگرە لە سەر داکۆکی لە سەروەری ، دەسەڵاتدارێتی و یەکپارچەیی خاکی سووریا وتی: ئەو هەڵوێستەی ڕووسیا نەگۆڕە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "ماریا زاخارۆڤا" لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانیی ڕۆژی چوارشەممەی خۆیدا بە ئاماژە بەوەی کە خەڵکی سووریا مافی ئەوەیان هەیە بریار بدەن بۆ چارەنووسی خۆیان؛ داکۆکی لە سەروەری ، دەسەڵاتدارێتی و یەکپارچەیی خاکی سووریای وەک ئەولەوییەتی سیاسەتەکانی ڕووسیا بەرامبەر بە سووریا ڕاگەیاند.

زاخارۆڤا هەروەها سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە شاری عەفرین (باکووری سووریا) وتی: ئەو باروودۆخەی لە باکووری سووریا هاتۆتە ئاراوە و تورکیا ئەوە بە مەترسییەک لە سەر خۆی دەزانێ، لە لایەن ڕووسیاوە نەهاتۆتە دی.

سوپای تورکیا لە ٢٠ی ژانڤییەی ٢٠١٨ـەوە ئۆپەراسیۆنی لقی زەویتوونی  لە ناوچەی عەفرین لە باکووری ڕۆژاوای سووریا دەست پێ کردووە.

دیمەشق بەردەوام ئەو ئۆپەراسیۆنە و هاتنی نایاسیی هێزی سەربازیی تورکیا بۆ خاکی سووریای داوەتە بەر ڕەخنە و گازندەوە

کاربەدەستانی تورکیا بڕوایان وایە گرووپە کوردییەکان لەوان  پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سووریا (پەیەدە) ، یەکینەکانی پاراستنی گەلی سووریا (یەپەگە) بە داکۆکی ژمارێک وڵاتی بیانی لەوان ئەمریکا و پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) ، هەوڵ دەدەن بۆ پێکهێنانی وڵات و یان ناوچەیەکی سەربەخۆی کوردنشین لە باکووری سووریا و باشووری سنوورەکانی تورکیا

ئانکارا بە بیانووی تیابردنی ئەم گرووپانە هێرشی کردۆتە سەر سووریا

تورکیا پێشتریش ئۆپەراسیۆنێکی بە ناوی "قەڵغانی فورات" لە باکووری سووریا ئەنجام دابوو

دەوڵەتی سووریا بە ئیدانە کردنی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە باکووری ئەم وڵاتە، ئەم ئۆپەراسیۆنەی بە دەسدرێژی و بنپێ کردنی مافی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا ڕاگەیاندووە.