ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکی کۆبانێ بەرامبەر بە ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە سووریا
هەزاران کەس لە خەڵکی ناوچە جۆربەجۆرەکانی باکووری سووریا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە پەلاماری سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین، لە کۆبانێدا خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلمەیادین؛ خۆپیشاندەران لە شاری کۆبانی بێدەنگە کردنی کۆمەڵگەی جیهانییان بەرامبەر بەوەی لە عەفرین ڕوو دەدات شەرمەزار کرد و خوازیاری خۆراگری بەرامبەر بە پەلامارەکانی تورکیا بوون.
ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای تورکیا بە ناوی چڵە زەیتوون بە بیانووی خۆی وتەنی بەهێزتر کردنی ئاسایش و پاوەجێیی لە سنوورەکانی تورکیا و ناوچەکە و تیابردنی شەڕڤانانی پەیەدە و داعش لە شاری عەفرین، لە ڕۆژی ٢٠ی ژانڤییەی ٢٠١٨ـەوە دژ بە کوردی سووریا دەست پێ بووە.
ڕێکخراوی مانگی سووری سووریا عەفرین لە راپۆرتێکدا ڕایگەیاند؛ لەو کاتەوە پەلاماری تورکیا بۆ سەر ئەم ناوچەیە دەست پێ بووە تا ئێستا زیاتر لە ٦٠ کەسی مەدەنی گیانیان لە دەست داوە و نزیکەی ١٥٠ کەسیش بریندار بوون.ە
وەزارەتی دەرەوەی سووریا پەلاماری هێزەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرینی ئیدانە کردووە و ڕایگەیاندووە ؛ ئەو کردەوەیەی تورکیا بنپێ کردنی مافی سەروەری و دەسەڵاتدارێتیی نیشتمانیی سووریایە.