ئەمریکا هەڕەشەی پەلاماری سەربازی لە سووریا دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i325139-ئەمریکا_هەڕەشەی_پەلاماری_سەربازی_لە_سووریا_دەکات
کاربەدەستێکی ئەمریکایی ڕۆژی پێنجشەممە دەوڵەتی سووریای تۆمەتبار کرد بە دەکارهێنانی چەکی شیمایی و وتی: واشینگتۆن مافی پەلاماری سەربازی دژ بە سووریا بۆ خۆی بە پارێزراو دەزانێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 02, 2018 10:19 Asia/Tehran
  • ئەمریکا هەڕەشەی پەلاماری سەربازی لە سووریا دەکات

کاربەدەستێکی ئەمریکایی ڕۆژی پێنجشەممە دەوڵەتی سووریای تۆمەتبار کرد بە دەکارهێنانی چەکی شیمایی و وتی: واشینگتۆن مافی پەلاماری سەربازی دژ بە سووریا بۆ خۆی بە پارێزراو دەزانێ.

دەوڵەتی ئەمریکا پێشتر (٧ی ئاپریلی ٢٠١٧) بنکەی ئاسمانیی "شوعەیرات" لە پارێزگای حومسی سووریای کە سەرەکیترین بنکەی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستیی داعش و بەرەی نووسرە لە ناوچەکەیە، دابووە بەر ٥٩ مووشەکی کروز.

بیانووی ئەمریکا بۆ ئەم پەلامارە، ڕووداوی گوماناویی "خان شەیخوون"ی سووریا بوو.

لەو پەلامارە شیمیاییەی کە چواری ئاپریلی ٢٠١٧ کرایە سەر ناوچەی "خان شەیخوون" لە باشوری ئەدلیبی سووریا، زیاتر لە ١٠٠ کەس کوژران و نزیکەی ٤٠٠ کەسیش بریندار بوون.

پاش ڕووداوە گوماناوییەکەی خان شەیخون، بەرەی ڕۆژاوایی عەرەبیی پشتیوانی تیرۆریستان بە سەرکردایەتیی ئەمریکا هەوڵی زۆری دا ئەو پەلامارە بخاتە ئەستۆی دەوڵەتی سووریا ، بەڵام دەوڵەتی سووریا لێبڕاوانە ئەو تۆمەتەی ڕەت کردەوە.

بانگەشەی کەڵک وەرگرتنی سوپای سووریا لە چەکی شیمایی لە کاتێکدا دیسان لەلایەن ئەمریکاوە هاتۆتە ئاراوە کە بە پێی راگەیاندنی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی، سووریا لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە هەموو چەکی شیمیایی خۆی تیا بردووە.