داخوازی سەرۆکی گەورەترین حیزبی نەیاری تورکیا بۆ دەسپێکرانەوەی پێوەندی لەگەڵ سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i325335-داخوازی_سەرۆکی_گەورەترین_حیزبی_نەیاری_تورکیا_بۆ_دەسپێکرانەوەی_پێوەندی_لەگەڵ_سووریا
سەرۆکی گەورەترین حیزبی نەیاری تورکیا لە سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە داوای کرد بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا وپیشگیری لە خوینڕشتن لەم وڵاتە خیرا لەگەڵ دەمیشق پێوەندی دابمەزرێنێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 03, 2018 15:37 Asia/Tehran
  • داخوازی سەرۆکی گەورەترین حیزبی نەیاری تورکیا بۆ دەسپێکرانەوەی پێوەندی لەگەڵ سووریا

سەرۆکی گەورەترین حیزبی نەیاری تورکیا لە سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە داوای کرد بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا وپیشگیری لە خوینڕشتن لەم وڵاتە خیرا لەگەڵ دەمیشق پێوەندی دابمەزرێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاناتۆلی ،" کەمال قلێچدارئوغلۆ" ڕێبەری حیزبی کومارێخوازی گەلی تورکیا ئەمڕۆ شەممە لە وتاردانی خۆی دا لە کۆنگرەی سەرانسەری ئەم حیزبە لە شاری ئانکارا لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا داوای کرد خیرا لەگەڵ دەوڵەتی سووریا پێوەندی دابمەزرێنێت. ناوبراو لە ئەردۆغان داوای کرد هەرچی خیراتر پێوەندی ئانکارا لەگەڵ دەمیشق بەشێوەی پێشوو بگەڕێنێتەوە. قسەکانی ڕێبەری گەورەترین پارتی نەیاری دەوڵەتی تورکیا لە حاڵیکدا دێتە ئاراوە کە ناوبراو سەرەڕای نەیارەتیە بە بڕ وجیدیەکان لەگەڵ پارتی دادوگەشەن بە ڕێبەری ئەردۆغان لە هەڵمەتی سەربازی تورکیا لە باکووری سووریا لەدژی میلیشیا کوردەکانی سووریا پشتیوانی کردووە. سوپای تورکیا لە بیستی ژانێڤەری دووهەزارو هەژدە هەڵمەتێکی بە ناوی " چڵە زەیتون" لە شاری عەفرین لەباکووری سووریا دەسپێکردووە. دەمیشق زۆرجار لەهەڵمەت وبەشداری نایاسایی سەربازانی تورکیا لەناوخاکی سووریا ڕەخنەی گرتووەو ئەوەی بە نیشانەی داگیر کاری زانیوە.