داکەوتنی فڕۆکەی جەنگی ڕووسی لە ئەدلیبی سووریا
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند فرۆکە یەکی جەنگی ڕووسی لە درێژەی کوژرانی ٣٠ ترۆریست لە پەلاماری ئاسمانی بۆ سەر ئەدلیب، باکووری ڕۆژئاوای سووریا ، داکەوت .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران ؛ وەزارەتی بەرگری ڕوسیا، شەوی یەکشەممە داکەوتنی فڕۆکەی جەنگی سۆخۆ ٢٥ ـی خۆی لە ستانی ئەدلیب لە سوریا و کوژرانی فڕۆکەوانەکەی پشت ڕاست کردەوە .
وەزارەتی بەرگری ڕوسیاڕایگەیاند: ئەم فرۆکە جەنگییە ڕوسییە لەلایەن مووشەکەکانی دووشەوە سەرنخوون کراوە.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا جەختیکردەوە؛ فڕۆکە وانی ئەم فڕۆکە جەنگییە دوای سەرنخوون بوونی زیندوو بوو بەڵام بەهۆی تەقەو پیکدادانی لەگەڵ ترۆریستان ، کوژراوە.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا هەروەها ڕایگەیاند: ناوەندی هەماهەنگی ڕوسیا لە سوریا هاوڕێ لەگەڵ لایەنە تورکیاییەکان کە بەرپرسایەتی ناوچەی کەمکردنەوەی ئالۆزیی لە ئەدلێبی لە ئەستۆ دایە ،کردەوەگەلی پێویست بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی فڕۆکە وانی ڕوس ئەنجام ئەدات.
ڕوسیا لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لە سەر داوای دەوڵەتی "بەشار ئەسەد" ، سەرۆک کۆماری سوریا ، یارمەتیی ئەو وڵاتە لە شەڕی دژی ترۆریستانی بەکرێگیراو ئەدات. هاوکاری کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕوسیا لەگەڵ دەوڵەتی بەشار ئەسەد، رۆلێکی گرنگی لە شکست دانی ترۆریستان لە سوریا داهەیە .