کوژرانی هەشت لەشکەریی تورکیا لە باکووری سووریا
سوپای تورکیا کوژرانیی ٨ لەشکەریی خۆی لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو دوا بە دوای تێکهەلچوونەکان لە باکووری سوریا دا پشت ڕاست کردۆتەوە .
بە گویرەی ڕاپۆرتی ئاسۆشیتد پریس ، ئەرکانی گشتی سوپای تورکیا رۆژی یەکسەممە لە بەیاننامەیەک دا رایگەیاند، ٥ لەشکەریی ئەو وڵاتە ڕۆژی رابردوو دوای پەلاماری مووشەکی یەکینەکانی بەرگریکاری گەل( یە پە گە) بۆ سەر تانکی هەڵگری ئەوان لە شاری عەفرین دا کوژراون.
لەبەیاننامەی سوپای تورکیا بەڕاشکاوی گوتراوە ، ٣ لەشکەری دیکەی ئەو وڵاتە یش لە ئۆپەراسیۆنی جیا جیای دیکە لە نزیکی شاری عەفرین لە باکووری سوریا و لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی یەکینەکانی بەرگریکاری گەل(یە پە گە) کوژراون.
بە گوێرەی بەیاننامەی ئەرکانیی سوپای تورکیا ، تا بە ئێستا ١٣ سەربازی سوپای تورکیا، تا بە ئێستا ١٣ لەشکەریی تورکیا لە تێکهەڵچوونەکانیی باکووری سوریا کوژراون و ٥٧ کەسی دیکە بریندار بوون. ئۆپەراسیۆنی "چلە زەیتوون"ی تورکیا لە شاری عەفرین لە باکووری سوریا لە ٢٠ ژەنیڤەری ٢٠١٨ەوە دەستپێکراوە.