درێژەی تۆپ بارانی باکووری سوریا لە لایەن تورکیاوە
تۆپخانەی ئەرتەشی تورکیا بنکە و بارەگای هێزە کوردیەکانی لە رۆژاوای شاری عەفرین تۆپ باران کرد .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتوڵی ، لە پەلامارە تۆپخانەییەکانی رۆژی یەکشەممەی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر بنکەکانی هێزە کوردیەکان لە دەوربەری عفرین لە باکووری سوریا ، زیان و خەسار بەوان گەیشت .
لە هەمان کاتدا سەرچاوەکانی هەواڵ باسی درێژەی گەیشتنی یەکینەی پششتوانیی ئەرتەشی تورکیا دەکەن بۆ ناوچە سنووریەکانی سرویا لە پارێزگا باشووریەکان بە تایبەت کیلیس .
لە کاتێک دا کە رەجەب تەییب ئەردوغان سەرۆکی تورکیا رۆژی رابردوو ژماری کوژراوانی تاقمە چەکدارەکانی سوریای لە دەسپێکی پەلامارەکانی ناسراو بە چڵە زەیتوونەوە 935 کەس راگەیاندبوو ، هەندێ سەرچاوە ژماری کوژراوانی هێزەکانی تورکیا لەو تێکهەڵچونانەدا 16 کەس رادەگەیەنن . ئەمە جیا لە هێزەکانی لاگری تورکیا ناسراو بە ئەرتەشی ئازادی سوریایە . ژماری کوژراوانی ئەم هێزانە سێسەد کەس راگێندراوە .
پەلامارەکانی ئەرتەشی تورکیا بە پشیوانیی هێزەکانی ناسراو بە ئەرتەشی ئازادی سوریا لە دژی هێزەکوردیەکان لە شاری عفرین بە بیانووی نەهێشتنی تۆریسم لە بیستی ژانیڤەریەوە دەست پێبووە . سوریا وێڕای ئیدانە کردنی ئەم پەلامارانە ، ئەم هەنگاوەی وەک بن بێ کردنی سەروەریی ئەم وڵاتە زانیوە .