هاویژرانی چەند گوللەی هێشوویی بەرەو پێتەختی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i325511-هاویژرانی_چەند_گوللەی_هێشوویی_بەرەو_پێتەختی_سوریا
ترۆریستان شەوی رابردوو چەند گوللەی هێشووییان گرتە ناوچەی ئەلمزەی دمشقی پێتەختی سوریا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 05, 2018 08:59 Asia/Tehran
  • هاویژرانی چەند گوللەی هێشوویی بەرەو پێتەختی سوریا

ترۆریستان شەوی رابردوو چەند گوللەی هێشووییان گرتە ناوچەی ئەلمزەی دمشقی پێتەختی سوریا .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، یەکێک لەم گوللانە کەوتە باڵکۆنی نوسینگەی هەواڵدەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران ( ئیرنا ) لە دمشق کە بووە هوی شکانی جامەکانی ئەخم نوسینگەیە .

لەم پەلامارە ترۆریستیەدا ، پازدە شارومەندی سوریش بریندار بوون .

لە ئەنجامی ئەم پەلامارەدا هەروەها زیان گەیشت بە ئۆتۆمبێلەکان وماڵی دانیشتوانی ئەم ناوچەیە .

گوللەی هێشوویی هەڵگری دەیان یان سەدان ساچمە یان پارچە کانزایە کە دەکرێ بە هاوەن یان تۆپ بهاویژرێ .

لە چەند مانگی رابردوودا تاقمە ترۆریستیەکان ، دوای شکستی پەیتاپەیتا لە بەرامبەر ئەرتەشی سوریا ، زیاتر لە رابردوو روویان هێناوەتە پەلاماری بە هاوەن و موشەکیی بۆسەر شارەکانی ئەم وڵاتە .

لەم پامارانەدا ژمارێکی زۆر لە شارومەندانی سوریایی بە تایبەت ژنان و منداڵان کوژراون یان بریندار بوونە .