هاویژرانی چەند گوللەی هێشوویی بەرەو پێتەختی سوریا
ترۆریستان شەوی رابردوو چەند گوللەی هێشووییان گرتە ناوچەی ئەلمزەی دمشقی پێتەختی سوریا .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، یەکێک لەم گوللانە کەوتە باڵکۆنی نوسینگەی هەواڵدەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران ( ئیرنا ) لە دمشق کە بووە هوی شکانی جامەکانی ئەخم نوسینگەیە .
لەم پەلامارە ترۆریستیەدا ، پازدە شارومەندی سوریش بریندار بوون .
لە ئەنجامی ئەم پەلامارەدا هەروەها زیان گەیشت بە ئۆتۆمبێلەکان وماڵی دانیشتوانی ئەم ناوچەیە .
گوللەی هێشوویی هەڵگری دەیان یان سەدان ساچمە یان پارچە کانزایە کە دەکرێ بە هاوەن یان تۆپ بهاویژرێ .
لە چەند مانگی رابردوودا تاقمە ترۆریستیەکان ، دوای شکستی پەیتاپەیتا لە بەرامبەر ئەرتەشی سوریا ، زیاتر لە رابردوو روویان هێناوەتە پەلاماری بە هاوەن و موشەکیی بۆسەر شارەکانی ئەم وڵاتە .
لەم پامارانەدا ژمارێکی زۆر لە شارومەندانی سوریایی بە تایبەت ژنان و منداڵان کوژراون یان بریندار بوونە .