وتەبێژی یەپەگە: تورکیا تەنیا بە پەلاماردانی عەفرینی سووریا وازناهێنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i325529-وتەبێژی_یەپەگە_تورکیا_تەنیا_بە_پەلاماردانی_عەفرینی_سووریا_وازناهێنێ
وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەلی سووریا وتی: ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەیەوێ بەسەرناوچەدا حوکمڕانی بکاو ئەگەر بەرەنگاری نەبینەوە، عەفرین دواناوچەی جێی تەماحی نابێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 05, 2018 12:23 Asia/Tehran
  • وتەبێژی یەپەگە: تورکیا تەنیا بە پەلاماردانی عەفرینی سووریا وازناهێنێ

وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەلی سووریا وتی: ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەیەوێ بەسەرناوچەدا حوکمڕانی بکاو ئەگەر بەرەنگاری نەبینەوە، عەفرین دواناوچەی جێی تەماحی نابێ.

رۆژنامەی واوەناوچەیی "ڕای الیوم" نووسی: نووری محەممەد وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەلی سووریا ، لێدوانەکانی ئەردۆغان لەمەڕ ئەوەی کە ئۆپراسیۆنی سەربازی سەر عەفرین لە باکووری سووریا بەزوویی کۆتایی پێ دێ، بەبێ نرخ و ناگرینگ زانی و وتی: هاتنی سوپای تورکیاو پاشان، بەکرێگیراوان و تیرۆریستان بۆ نزیک عەفرین بەمانای کۆتایی هاتنی زاڵێتی خوازیی تورکیا بەسەر ئەو ناوچەدا نییە.

نوری مەحموود بەئاماژە بەوەی کە، ئەردۆغان دەسکەوتەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەلی سووریا لەڕزگارکردنی کۆبانێ(عین العرب) لەچنگ داعشی لەبیرکردووە، وتی: عەفرین زەلکاوێک دەبێ کە ئەردۆغان، سوپای تورکیاو هاوپەیمانەکانی هەڵدەلوشێ.

وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل، وتیشی: ئەردۆغان لەهەڵوێست و پلەوپێگەی وڵاتەکەی لەناوچەدا سوود وەردەگرێ و ئیمتیاز دەدا بەو وڵاتە ئوروپاییانەی بێ دەنگەیان کردووە لەهەمبەر دەسدرێژکاریی تورکیا بۆسەر عەفرین.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، تۆپخانەی سوپای تورکیا بنکەو بارەگاکانی یەکینەکانی پاراستنی گەلی سووریای لە ئاوایی جوڵاقولی نزیک شاری عەفرینی پارێزگای حەڵەبی سووریای تۆپباران کرد و گرووپی چەکداری "سوپای ئازادی سووریا" بەپاڵپشتی سوپای تورکیاش درێژە دەدا بە داگیرکەریی لە دەورووبەری شاری عەفرین و تەپۆڵکەی ستراتژیکی١٠٢٧ی لەناوچەی شێخ حودەیب داگیرکرد.

دەسدرێژکاریی سەربازیی سوپای تورکیا بۆسەر شاری عەفرین، لەباکووری سووریا، لەژێرناوی"چڵە زەیتوون" لەدژ کوردەکان لە٢٠ی ژانڤییەی٢٠١٨وە دەس پێ بووە.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو دەسدرێژکارییە، ڕایگەیاند: ئەو کردەی تورکیا پێشێلکردنی سەروەریی نیشتمانیی سووریایە.