چوونەسەری ژماری قوربانیانی پەلاماری تورکیا بۆسەر باکووری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i325533-چوونەسەری_ژماری_قوربانیانی_پەلاماری_تورکیا_بۆسەر_باکووری_سووریا
ئەرکانی سوپای تورکیا بەبڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند؛ ژماری قوربانیانی میلیشیا کوردە نەیارەکانی تورکیا لە باکووری سووریا بۆ٩٤٧کەس زیادی کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 05, 2018 12:27 Asia/Tehran
  • چوونەسەری ژماری قوربانیانی پەلاماری تورکیا بۆسەر باکووری سووریا

ئەرکانی سوپای تورکیا بەبڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند؛ ژماری قوربانیانی میلیشیا کوردە نەیارەکانی تورکیا لە باکووری سووریا بۆ٩٤٧کەس زیادی کردووە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، سوپای تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: لە شانزەهەمین رۆژی ئۆپراسیۆنی چڵە زەیتوون لەناوچەی عەفرین لەباکووری رۆژاوای سووریا ١٥ کەس لە ئەندامانی گرووپە نەیارەکانی تورکیاو تیرۆریستانی داعش کوژراون. بەم چەشنە ژماری کوژراوان و بریندارانی ئەو گرووپانە لەو ماوەدا بۆ٩٤٧کەس زیادی کرد.

ئەوە لەکاتێکدایە کە تورکیا ژماری کوژراوانی هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە لە هێرشەکانی بۆسەر باکووری سووریای١٦کەس و ژماری بریندارانی زیاتر لە٦٠کەس ڕاگەیاند. ئەو هەژمارە بێجگە لە کوژراوانی لایەنگری تورکیا ناسراو بە سوپای ئازادی سووریایە. کوژراو و برینداری ئەو هێزانە نزیک بە٣٠٠کەس ڕاگەیێندراوە.

لەهەمان کاتدا، بینالی یێڵدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایگەیاند: لەدەسپێکی هێرشەکانی ناسراو بە چڵە زەیتوون لە عەفرین هەتاکوو ئێستا، حەوت کەسی سیڤیلی ئەو وڵاتە کوژراون ولانیکەم١١٣کەسی دیکە لە پارێزگا باشوورییەکانی هاتای و کیلیس بریندار بوون.

ئەوە لەکاتێکدایە کە سەرچاوە کوردییە سوورییەکان ئاماری قوربانیانی مەدەنیی لەو پەلامار و دەسدرێژییانەی ئەم دواییەی تورکیایان بەسەدان کەس ڕاگەیاندووە.