پەلاماری بەهاوەنی تیرۆریستان بۆسەر دیمەشق
بە هۆی پەلاماری بە هاوەنی ئەمڕۆ سێ شەممەی تیرۆریستەکان بۆسەر ناوچەی حومسی لەشاری جرامانا لە ریفی دیمەشق، دوو مداڵی سوری کوژران و پێنج کەسی سیڤیلی دیکەش بریندار بوون .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، هەروەها پەلاماری تاقمە تیرۆریستییەکان بۆسەر ناوچەکانی مالکی و شێخ سەعد و مەزە لە دیمەشقی سوریا، ژومارێک برینداری لێ کەوتەوە .
لەم پەلامارە چەند ماڵیش ڕووخان و چەند ئوتوموبیلیش تێک شکێندران .
هەروەها لەبەر پەلاماری ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممەی تیرۆریستەکان بۆسەر ناوچەی باب توما لە شاری دیمەشق سێ شاروومەندی سوری کوژران و هەشت کەسیش بریندار بوون .
پەلاماری بە هاوەنی پێنج شەممەی ڕابردووی تیرۆریستانیش بۆسەر گەڕەکی عەش ڤورور و مەزە ی دیمەشق، نۆ کەس کوژران و سێزدە کەسیش بریندار بوون .
بە پێی هەواڵێکی تر ، سوپای سوریا لە درێژەی ئۆپراسیۆنەکەیان لە ناوچەیەک لە سێ پارێزگەی حەڵەب ، حەما و ئەدلیب، چەند گوندری دیکەیان لە تاقمە تیرۆریستییەکان وەرگرتەوە .
لەم ئۆپراسیۆنەدا یازدە گوند لە دەستی داگیرکەرانی تیرۆریست و پاشماوەی داعش ئازاد کرا .
سوریا حەوت ساڵە لەبەر بوونی تاقمە چەکدار و تیرۆریستەکان لەوان داعش و بەرەی نوسرە کە لەلایەن ڕۆژاوا و هەندێ وڵاتی ناوچە بەتایبەت عەرەبستان داکۆکییان لێ دەکرێت، بەرەوڕووی قەیرانە.