پەلاماری سوپای تورکیا بۆسەر وێستگەیەکی ئاوی خواردنەوە لە عەفرین
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i325859-پەلاماری_سوپای_تورکیا_بۆسەر_وێستگەیەکی_ئاوی_خواردنەوە_لە_عەفرین
کوردەکانی سوریا ڕایانگەیاند : هێزی تورکیا لە پەلاماری ئەمڕۆی بۆسەر عەفرین، وێستگەی ئاوی خواردنەوەی ئەم شارەیان داوەتەبەر پەلامار .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 07, 2018 17:31 Asia/Tehran
  • پەلاماری سوپای تورکیا بۆسەر وێستگەیەکی ئاوی خواردنەوە لە عەفرین

کوردەکانی سوریا ڕایانگەیاند : هێزی تورکیا لە پەلاماری ئەمڕۆی بۆسەر عەفرین، وێستگەی ئاوی خواردنەوەی ئەم شارەیان داوەتەبەر پەلامار .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی  ڕادیۆتەلەفزیۆن، نووری محەممەد  وتەبێژی یەکێنەکانی پاراستنی  گەلی سوریا  ڕۆژی چوارشەممە وتی  :  هێزی تورکیا بە وەبەر پەلاماردانی  ئەم وێستگەیەی ئاوی خواردنەوە، بووەتە  هۆی پچڕانی  ئاوی سەدان هەزار کەس  لە دانیشتوانی عەفرین لەباکووری ئەم وڵاتە  .

 وتەبێژی یەکێنەکانی  بەرگری گەلی  سوریا وتیشی :  هێزی سوپای تورکیا  ڕۆژی سێ شەممەش  قوتابخانەیەکی سەرەتاییان لە گوندی مایدانکی  لە عەفرین دایە بەر پەلامار  کە ئەم  پەلامارە کوژراوێکی نەبووە  .

ئۆپراسیۆنی سەربازیی هێزی تورکیا لە شاری عەفرین لەباشکووری سوریا لە ژێر ناوی  چڵە زەیتوون  بەدژی کوردەکان لە بیستەمی ژانیڤەری 2018 دەست پێکراوە.

 وەزارەتی دەرەوەی سوریا وێڕای ئیدانە کردنی ئەم ئۆپراسیۆنە ڕایگەیاند: ئەم کارەی تورکیا بنپێکردنی سەروەری نیشتمانیی سوریایە  .

هەرلەم حاڵەدا  تاقمە چەکدارەکان ئەمڕۆ ناوچەی جراما  لە دەورووبەری دیمەشقی پێتەختی سوریایان  داوەتە بە ر پەلاماری بە هاوەن کە بە هۆی ئەم پەلامارە  مناڵێکی سوری کوژرا.

لاوێکی سوریش  لەشاری گەمارۆ دراوی  کەفەریا لە پارێزگەی  ئەدلیب لەبەر گوللەهاویشتنی تیرۆریستان ، کوژرا.