باڵوێزی ئێران لە دیمەشق : شەڕی سووریا بەمەبەستی لەناوبردنی میحوەری خۆڕاگری بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i325899-باڵوێزی_ئێران_لە_دیمەشق_شەڕی_سووریا_بەمەبەستی_لەناوبردنی_میحوەری_خۆڕاگری_بوو
باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریا وتی : شەڕێک کە دوژمنان لەگەڵ گەلی سوریا وەڕێیان خست بۆ لەناوبردنی میحوەڕی خۆڕ اگری لە ناوچەکەدا بووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 08, 2018 06:16 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران لە دیمەشق :  شەڕی سووریا بەمەبەستی لەناوبردنی  میحوەری خۆڕاگری بوو

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریا وتی : شەڕێک کە دوژمنان لەگەڵ گەلی سوریا وەڕێیان خست بۆ لەناوبردنی میحوەڕی خۆڕ اگری لە ناوچەکەدا بووە .

جەواد  تورک ئابادی ڕۆژی چوارشەممە لە جەژنی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە حومسی سوریا،  ئاماژەی دایە شەڕی تیرۆریستان لەگەڵ  گەلی سوریا و وتی :  ئێران لە قەیرانی سور یا ، لە تەنیشت ئەم وڵاتە دا بووە و ئەم ڕێگایەش درێژە پێ دەدات و لەڕێگەی   بنیات نانەوە و ئاوەدانکاریش   یارمەتیی گەلی  سوریا دەدات.

باڵوێزی ئێران لە سوریا هەروەها وتیشی  :  بەرەی ئیستکباری ،  گەمارۆی ئابووری بە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی و گەلی ئێرانی وەڕێ خست هەتا بتوانێ  پێش  بە  خۆڕاگریی گەلی ئێران بگرێت.

تورک ئابادی وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ، دەستی گەیشتووەتە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتەی وەک نانۆ، وزەی ناڤۆکی و مووشەکی پێشکەوتوو و ئێستا جەژنی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی  لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیهان بەڕێوە دەچێت.

هیلال بەرازی، پارێزگاری حومسیش  لەم ڕێ وڕەسمە دا وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران  لەسەرەتای  سەرکەوتنی  شۆڕشی ئیسلامی دەستی دایە بەرەنگار بوونەوەی ئیستکبار و ئێستا ناوەندەکەی سوریایە  .

پارێزگاری حومس وتیشی :  لایەنگرانی بەرەی ئیستکبار کە نەیانتوانی  لە ئێران بە ئامانجە وەیشوومەکانیان بگەن ، شەڕیان هێنایە سوریا تا بتوانن  لەم ڕێگایەوە زەبر لە کۆماری ئیسلامیی ئێران بدەن .