باڵوێزی ئێران لە دیمەشق : شەڕی سووریا بەمەبەستی لەناوبردنی میحوەری خۆڕاگری بوو
باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریا وتی : شەڕێک کە دوژمنان لەگەڵ گەلی سوریا وەڕێیان خست بۆ لەناوبردنی میحوەڕی خۆڕ اگری لە ناوچەکەدا بووە .
جەواد تورک ئابادی ڕۆژی چوارشەممە لە جەژنی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە حومسی سوریا، ئاماژەی دایە شەڕی تیرۆریستان لەگەڵ گەلی سوریا و وتی : ئێران لە قەیرانی سور یا ، لە تەنیشت ئەم وڵاتە دا بووە و ئەم ڕێگایەش درێژە پێ دەدات و لەڕێگەی بنیات نانەوە و ئاوەدانکاریش یارمەتیی گەلی سوریا دەدات.
باڵوێزی ئێران لە سوریا هەروەها وتیشی : بەرەی ئیستکباری ، گەمارۆی ئابووری بە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی و گەلی ئێرانی وەڕێ خست هەتا بتوانێ پێش بە خۆڕاگریی گەلی ئێران بگرێت.
تورک ئابادی وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ، دەستی گەیشتووەتە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتەی وەک نانۆ، وزەی ناڤۆکی و مووشەکی پێشکەوتوو و ئێستا جەژنی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیهان بەڕێوە دەچێت.
هیلال بەرازی، پارێزگاری حومسیش لەم ڕێ وڕەسمە دا وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی دەستی دایە بەرەنگار بوونەوەی ئیستکبار و ئێستا ناوەندەکەی سوریایە .
پارێزگاری حومس وتیشی : لایەنگرانی بەرەی ئیستکبار کە نەیانتوانی لە ئێران بە ئامانجە وەیشوومەکانیان بگەن ، شەڕیان هێنایە سوریا تا بتوانن لەم ڕێگایەوە زەبر لە کۆماری ئیسلامیی ئێران بدەن .