درێژەی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکی بۆسەر بنکەومەتەرێزی هێزەکانی لایەنگری سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i325929-درێژەی_پەلاماری_فڕۆکە_جەنگییەکانی_ئەمریکی_بۆسەر_بنکەومەتەرێزی_هێزەکانی_لایەنگری_سوریا
فڕۆکەجەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بەناو دژە داعش بەسەرکردایەتیی ئەمریکا جارێکی تر بنکەی هێزەکانی لایەنگری دەوڵەتی سوریایان دایە بەر پەلامار .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 08, 2018 08:16 Asia/Tehran
  • درێژەی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکی بۆسەر بنکەومەتەرێزی هێزەکانی لایەنگری سوریا

فڕۆکەجەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بەناو دژە داعش بەسەرکردایەتیی ئەمریکا جارێکی تر بنکەی هێزەکانی لایەنگری دەوڵەتی سوریایان دایە بەر پەلامار .

ئەمریکا و چەند وڵاتی هاوپەیمانی، لە ئووتی  ساڵی 2014  بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی  تاقمی تیرۆریستیی داعش،  بەدەر لە چوارچێوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان و بێ هەماهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی سوریا هاوپەیمانیان  پێکهێناوە.

ئەم هاوپەیمانییە ئەمریکییە تائێستا زۆرێک لە شارۆمەندانی بێتاوانی سورییان لە پارێزگەکانی دەیروزوور، رەقە و حەڵەب، لەخاک و خوێن دا گەوزاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی  پێنج شەممەی ڕویتەرز،  کاربەدەستێکی ئەمریکی کە ناوی ڕانەگەیەندراوە، ئیدیعای  کرد فڕوکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی بنکەی هێزی هاوپەیمانی سوپای سوریای دوای پەلاماری ئەم هێزانە بۆسەر ناوەندی فەرماندەیی  هێزی پەیەدە، لە دەیروزوور بوردومان کرد  .

ئۆپراسیۆنی چڵە زەیتوونی تورکیا لە بیستەمی  ژانیڤەری ساڵی 2018 لە ناوچەی عەفرین لەباکووری سوریا دەست پێکراوە  .

دەوڵەتی ئەنقەرە ئیدیعای  کرد  ئامانج لەم ئۆپراسیۆنە ، لەناوبردنی  پەکەکە ، پەیەدە ، یەپەگە و داعش لە عەفرینە.

دەوڵەتی سوریا  بە ئیدانەکردنی ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لە باکووری ئەو وڵاتە، ئەم ئۆپراسیۆنەی بە بنپێکردنی سەروەریی  خاکی سوریا  زانیوە .