پەلاماری بە گوولە هاوەنی تیرۆریستان بۆ سەر دیمەشق هەر بەردەوامە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i325953-پەلاماری_بە_گوولە_هاوەنی_تیرۆریستان_بۆ_سەر_دیمەشق_هەر_بەردەوامە
بە هۆی پەلاماری بەگوللە هاوەنی تیرۆریستان بۆ سەر دیمەشق (پێتەختی سووریا) و دەڤەری ئەم شارە، لانیکەم دوو کەس لەوان منداڵێک کوژران و دوو کەسی مەدەنیی دیکەیش بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 08, 2018 12:36 Asia/Tehran
  • پەلاماری بە گوولە هاوەنی تیرۆریستان بۆ سەر دیمەشق هەر بەردەوامە

بە هۆی پەلاماری بەگوللە هاوەنی تیرۆریستان بۆ سەر دیمەشق (پێتەختی سووریا) و دەڤەری ئەم شارە، لانیکەم دوو کەس لەوان منداڵێک کوژران و دوو کەسی مەدەنیی دیکەیش بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا)؛ تیرۆریستانی چەکداری سەقامگیر لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەش لە درێژەی پەلامارەکانیان بە گولە هاوەن بۆ سەر ناوچەی ئاوەدانی حەرەستا، سێ گولە هاوەنیان بەرەو ئەم ناوچەیە تەقاند کە بووە هۆی گیان لە دەست دانی کچێکی لاو.

تیرۆریستان بە پەلاماری بە هاوەن بۆ سەر ناوچەی ئاوەدانی حەرەستا، هەروەها زەبریکی قورسیان لە ماڵ و سامانی خەڵکی مەدەنی داوە.

تیرۆریستانی سەقامگیر لە غوتەی ڕۆژهەڵات پێنج گولە هاوەن و ڕاکتیشیان بەرەو ماڵی خەلک لە شاری دیمەشق تەقاند کە بووە هۆی بریندار بوونی دوو کەسی مەدەنی و زەبر و زیانێکی قورسیش لە ماڵ و سامانی خەڵک کەوت.

تیرۆریستان هەروەها بە گولە هاوەن پەلاماریان کردە سەر شاری "جەرمانا" هەڵکەوتوو لە پارێزگای دیمەشق کە ئەو پەلامارە کوژرانی منداڵێکی بە دواوە بوو.

هەروەها بە هۆی پەلاماری  بە گولە هاوەنی ڕۆژی سێشەممەی تیرۆریستان بۆ سەر گەڕەکی "الحمصی" لە شاری جرمانایش لانیکەم دوو منداڵ کوژران و پێنج کەسی مەدەنیش بریندار بوون.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک داعش و بەرەی نوسرە کە لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیانەوە داکۆکییان لێ دەکرێ،  لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبووە.