بەڕێوەچوونی ڕێ و ڕەسمی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیمەشق
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i326091-بەڕێوەچوونی_ڕێ_و_ڕەسمی_سەرکەوتنی_شۆڕشی_ئیسلامی_لە_دیمەشق
ڕێ و ڕەسمی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی هەینی بە ئامادەبوونی بەشکۆی خەڵکی سوریا و ژومارێک لە ئێرانییەکانی دانیشتووی ئەم وڵاتە لە گڵکۆی حەزرەتی زەینەب(س)لە دیمەشق بەڕێوەچوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 09, 2018 16:38 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی ڕێ و ڕەسمی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیمەشق

ڕێ و ڕەسمی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی هەینی بە ئامادەبوونی بەشکۆی خەڵکی سوریا و ژومارێک لە ئێرانییەکانی دانیشتووی ئەم وڵاتە لە گڵکۆی حەزرەتی زەینەب(س)لە دیمەشق بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاپورتی ئیرنا، چینە جۆربەجۆرەکانی خەڵکی سوریا  لە ڕێ وڕەسمی بەشکۆی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران ئامادە بوون و بە بەرزکردنەوەی دروشمی" اللە اکبر" ، " نەمان بۆ ئەمریکا" و " نەمان بۆ ئیسرائیل" ڕق و نەفرەتی خۆیان لە  ئیستکبار ڕاگەیاند.

جەواد تورک ئابادی  باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران  لە سوریا لەم ڕێ وڕەسمەدا وتی :  پەیامی ئامادەبوونی پڕشور و بەربڵاوی خەڵکی سوریا لە جەژنی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، یەکێتی، یەکگرتوویی و یەکێتی یەکپارچە بە دژی دووبەرەکی نانەران و وڵامێکی بەبڕشتانە بە موستەکبرانە.

تورک ئابادی  وتیشی : هاوپشتییەکی باش لەنێوان گەلی سوریا و ئێران لە ئارادایە.

دوازدەی ڕێبەندان ڕێکەوت لەگەڵ یەکەمی فڤرییە ساڵڕۆژی گەڕانەوەی ئیمام خومەینی (رە) بۆ ئێران  و دەستپێکی دەیەی فەجری ئینقلابی ئیسلامییە.