بەڕێوەچوونی ڕێ و ڕەسمی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیمەشق
ڕێ و ڕەسمی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی هەینی بە ئامادەبوونی بەشکۆی خەڵکی سوریا و ژومارێک لە ئێرانییەکانی دانیشتووی ئەم وڵاتە لە گڵکۆی حەزرەتی زەینەب(س)لە دیمەشق بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپورتی ئیرنا، چینە جۆربەجۆرەکانی خەڵکی سوریا لە ڕێ وڕەسمی بەشکۆی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران ئامادە بوون و بە بەرزکردنەوەی دروشمی" اللە اکبر" ، " نەمان بۆ ئەمریکا" و " نەمان بۆ ئیسرائیل" ڕق و نەفرەتی خۆیان لە ئیستکبار ڕاگەیاند.
جەواد تورک ئابادی باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سوریا لەم ڕێ وڕەسمەدا وتی : پەیامی ئامادەبوونی پڕشور و بەربڵاوی خەڵکی سوریا لە جەژنی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، یەکێتی، یەکگرتوویی و یەکێتی یەکپارچە بە دژی دووبەرەکی نانەران و وڵامێکی بەبڕشتانە بە موستەکبرانە.
تورک ئابادی وتیشی : هاوپشتییەکی باش لەنێوان گەلی سوریا و ئێران لە ئارادایە.
دوازدەی ڕێبەندان ڕێکەوت لەگەڵ یەکەمی فڤرییە ساڵڕۆژی گەڕانەوەی ئیمام خومەینی (رە) بۆ ئێران و دەستپێکی دەیەی فەجری ئینقلابی ئیسلامییە.