کوژران و برینداربوونی ژمارێکی دیکە لە سەربازانی تورک لە باکووری سووریا
میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند، شەش سەربازی ئەو وڵاتە لەباکووری سووریا کوژراون و بریندار بوون.
رۆژنامەی حورییەتی تورکیا سەرلەئێوارەی دوێنێ هەینیی رایگەیاند، لەدرێژەی ئۆپراسیۆنی سوپای ئەو وڵاتە ناسراو بە"چڵە زەیتوون" لەدژ چەکدارانی کورد لە گردووپەڕی شاری عەفرین لەباکووری سووریا، سەربازێکی تورک کوژراو پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
سوپای تورکیا هەتا بەرلەوە، ژماری کوژراو و بریندارانیان لە باکووری سووریا١٦کەس ڕاگەیاندبوو. ئەو ئامارە جگە لە کوژراوانی میلیشکانی لایەنگری حکومەتی تورکیا ناسراو بە سوپای ئازادی سووریایە. ئاماری کوژراو و بریندارانی هێزەکانی ئەو گرووپە، نزیک بە٣٠٠کەس ڕاگەیێندراوە.
رۆژنامەی حورییەت هەروەها بەپشت راست کردنەوەی شەڕ وپێکدادانی قورس لەدەورووبەری شاری عەفرینی سووریا نووسی: لەو ئۆپراسیۆنەدا زیاتر لە شەش هەزار هێزی سوپای تورکیا بەشدارن.
ئەو سەرچاوە ئیدیعای کرد؛ هەتا کۆتایی بیست و یەکەمین رۆژی دەسدرێژکاریی هێزەکانی تورکیا لەباکووری سووریا هەزار و ٦٢کەس لە چەکدارانی کورد، کوژراون.
حکومەتی ئانکارا ئامانج لەو هێرش و دەسدرێژکارییەی لەناوبردنی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە)-پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سووریا(پەیەدە)-یەکینەکانی بەرگریی گەلی سووریا(یەپەگە) و داعش لە عەفرین، ڕاگەیاندووە.
بەرپرسانی تورکیا ڕایانگەیاندووە، خوازیاری پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریان و هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە، پاش سەرکوتی کوردە چەکدارەکان- ناوچە جێ دێڵن.
بەم حاڵەوە، دەمشق وێڕای شەرمەزار کردنی ئەو پەلامارانە، ئانکاڕای تاوانبار کردووە بە تاوپێدانی قەیران لە ناوچە کوردنشینەکانی باکووری ئەو وڵاتە.