تاووتوێی ڕەشنووسی بڕیارنامەی کاتیی ئاگربڕ لە سووریا لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i326167-تاووتوێی_ڕەشنووسی_بڕیارنامەی_کاتیی_ئاگربڕ_لە_سووریا_لە_لایەن_ئەنجومەنی_ئاسایشەوە
ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕەشنووسی بڕیارنامەی کاتیی ئاگربڕ لە سووریا تاووتوێ دەکا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 10, 2018 09:44 Asia/Tehran
  • تاووتوێی ڕەشنووسی بڕیارنامەی کاتیی ئاگربڕ لە سووریا لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕەشنووسی بڕیارنامەی کاتیی ئاگربڕ لە سووریا تاووتوێ دەکا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی رۆیتەرز، دیپلۆماتەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایانگەیاند، ئەنجومەنی ئاسایش پرسی داوای چەسپاندنی ئاگربڕی سی ڕۆژە لەسووریا بەمەبەستی بوارخۆش کردن بۆ گواستنەوەی یارمەتی ونەخۆشان و برینداران خەریکە لێک دەداتەوە.

ڕەشنووسی ئەو بڕیارنامەیە لەلایەن کوەیت و سوئێدەوە ئامادەکراوە بەڵام پەسەندکرانی پێویستی بە نۆ دەنگی ئەرێنیی ئەندامان و خۆبواردن لە ڤیتۆی پێنج ئەندامی هەمیشەیی ئاسایش ڕێکخراوی نەتەوەکان هەیە.

ڕێکخراوی نەتەوەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خوازیاری جێگیرکرانی ئاگربڕی خێرای مرۆدۆستانە ببوو لە سووریا بۆ ماوەی لانیکەم بۆ مانگێک. بەڵام واسیلی نەبنزیا باڵوێزی ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان ئەو کردەی بەدوور لەڕاستی و ناواقع بینانە زانی و وتی: "ئێمەش خوازیاری جێگیرکرانی ئاگربڕ و کۆتایی شەڕ لە سووریاین بەڵام دڵنیا نین تیرۆریستان لەسەر ئەو بابەتە ڕێککەون".

واپێش بینی دەکرێ، دیپلۆماتەکانی ئەنجومەنی ئاسایش رۆژی دووشەممە دەقی ڕەشنووسی ئەو بڕیارنامە تاووتوێ بکەن بەڵام هێشتا ڕوون نییە چ کاتێک سۆئێد و کوەیت لەسەرئەو بڕیارنامە دەنگ دەدەن.