خرانەخوارەوەی کۆپتەری تورکیا لە سنووری سووریا
سەرۆک کۆماری تورکیا هەواڵی خرانەخوارەوەی کۆپتەرێکی ئەو وڵاتە لەباشووری پارێزگای هاتای لەسەرسنووری سووریای پشت ڕاست کردەوە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، کۆپتەرێکی سوپای تورکیا لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی گەلی سووریا(یەپەگە) لەباشووری پارێزگای هاتای خراوەتە خوار.
ئەردۆغان هەروەها وشداریی دا؛ میلیشیاکانی کوردی سووری لەبەر خستنەخواری ئەو کۆپتەرەی تورکیا ، باجێکی قورس دەدەن.
هەرلەو بارەشەوە، کەناڵی ڕووداو، نزیک لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقیش بەگێڕانەوە لە هێزەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سوریا(پەیەدە) وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، وتی: کوردەکانی سووریا بەرپرسی کەوتنەخواری ئەو کۆپتەرەن.
پارێزگای هاتای لەسنووری تورکیا لەگەڵ سووریا هەڵکەوتووە.
شایانی ئاماژەیە، بەرپرسانی تورک بەفەرمیی ڕایانگەیاند کە دوو فڕۆکەوانی ئەو کۆپتەرە کوژراون.
دەسدرێژکاریی سەربازیی سوپای تورکیا بۆسەر شاری عەفرین لەباکووری سووریا، لەژێر ناوی چڵە زەیتوون لەدژ کوردەکان لە بیستی ژانڤییەی٢٠١٨وە دەس پێ بووە.