نیگەرانیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بارودۆخی قەیراناوی سوریا
شوبات 10, 2018 14:50 Asia/Tehran
ڕێکخراوی نەتەوەکان نیگەرانی دەربڕی لە درێژەی قەیرانی سوریا .
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سپۆتینیک، "فەرحان حەق" وتە بێژی " ئانتۆنیۆ گوتریس" سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە دەربڕینی نیگەرانی لە شپرزە بوونیی ڕەوشی ئینسانی لە سوریا لە لایەنە دژبەرەکان داوایکرد ، هەرچی خێراتر کۆتایی بهێنن بە تووند وتیژیەکان .
بەر لەوەش، تیمی ئینسانیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە سوریا لە بارەی دواهاتە شیمانییەکانی سەرچاوە گرتوو لە قەیرانی ئینسانیی رۆژ بۆ رۆژ زیاتر لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی سوریا وشداری داوە .
سوریا نزیک حەوت ساڵە بە هۆی بوونی تاقمە چەکدار و ڕەشەکوژەکانی وەک داعش و بەرەی نۆسرە کە لە لایەن رۆژئاوا و ژمارێک لە وڵاتانی ناوچەکەوە لاگرییان لێوە دەکرێت بەرەوڕووی قەیرانە .
سەرپەیڤ