لاڤرۆف: ئەمریکا لەهەوڵی دابەش کردنی سووریایە
شوبات 16, 2018 17:44 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بەلەقاودانی ستراتژیای ئەمریکییەکان لە سووریا، وتی: ئەمریکا بۆ پارچە پارچەکردنی بەشێکی زۆری خاکی سووریا هەوڵ دەدات.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم، سێرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، ئەمریکا بە بەزاندنی سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی سووریا بۆ دابەشکردنی بەشێکی زۆری خاکی ئەو وڵاتە لە چوارچێوەی هێنانەدی ناوچەیەکی سەربەخۆ و سپاردنی ئیدارەکەی بە کوردان، هەوڵ دەدات.
لاڤرۆف هەروەها وتی: ئاشکرایە کە ئەمریکا ستراتژیایەکی لەبەرنامەی کار داهەیە کە لەسەر بنەمای مانەوەی هەمیشەیی لە سووریا لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی داڕێژراوە.
ئەمریکاو هاوپەیمانە رۆژاوایی و عەرەبییەکانی لەکاتی دەس پێ بوونی نائارامییەکان لە سووریا داکۆکیان کردووە لەمیلیشاو تیرۆریستانێک کە خەریکی شەڕن لەدژ حکومەتی ناوەندیی سووریا.
سەرپەیڤ