پێداگری ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەسەر هێز و توانای سوپای سوریا
یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی ئێران لە کاروباری نێونەتەوەیی وتی : خستنەخواری فڕۆکەی دەست درێژکاری ئیسرائیلی لە لایەن بەرگری ئاسمانیی سوپای سوریا، نیشاندەرانی توانایی و هێزی ئەم وڵاتەیە .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مەجلیس، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕۆژی دووشەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ عەدنان مەحموود باڵوێزی سوریا لە تاران، بەپێداگری لەسەر ئەمەی ئیدیعای تەل ئەبیب سەبارەت بە پێکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکوانی ئێرانی لە نێو خاکی سوریا ئیدیعایەکی درۆ و بێ بنەمایە، وتیشی : پیشاندانی ئاسنێک بە ناوی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی لەلایەن سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کۆنفرانسی ئاسایشیی مونیخ، بێ ڕێزی بە دانیشتوانی کۆبوونەوەکە و بینەرانی بوو.
بنیامین نتانیاهۆ ڕۆژی یەکشەمە لە کۆنفرانسی ئاسایشیی مونیخ بە نیشاندانی ئاسنێک ئیدیعای کرد ئەمە بەشێک لە فڕۆکەی بێ فڕوکەوانی ئێرانییە کە دەهەمی فڤرییە سنووری ئاسمانی ئەوانی بەزاندووە.
یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی ، پێوەندی ئێران و سوریای بە پێوەندییەکی ستراتژیک وەسف کرد و لەسەر درێژەی هاوکارییەکانی تاران - دیمەشق بۆ دانی یارمەتی بەمەبەستی دامەزرانی ئاشتی و هێوری لە ناوچە و بەتایبەت لە سوریا، پێداگری کرد .
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەروەها پەرەی هات و چوی نێوان دوو وڵاتی بە گرینگ زانی و وتیشی : کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئامادەبوونی کاربەدەستانی سوری لە تاران و پەرەی وتووێژی سیاسی دوو وڵات لە پێناو چارەسەرکرانی پرسەکانی بەردەم لە ناوچە، پێشوازی دەکات .
عەدنان مەحمود باڵوێزی سوریا لە تارانیش لەم دیدارەدا وتی : پێکانی فڕۆکەی جەنگیی ئیسرائیلی لە سوریا جێبەجێ کرانی بڕیاری سوریا بو بەرەنگار بوونەوەی هەرچەشنە دەستدرێژکارییەک بوو .
باڵوێزی سوریا لە تاران هەروەها وتی : وڵاتەکەی هیچ دەورێکی لە نووسی یاسای بنەڕەتی قەبووڵ ناکات و بەپێی سەنەد وبەڵگەی ڕێککەوتن لە سووچی ، سورییەکان خۆیان سەبارەت بە داهاتووی وڵاتەکەیان بڕیار دەدەن .