هەوڵی گرووپی ناسراو بە کڵاو سپیەکان بۆ تۆمەت لێدان لە ئەرتەشی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i327599-هەوڵی_گرووپی_ناسراو_بە_کڵاو_سپیەکان_بۆ_تۆمەت_لێدان_لە_ئەرتەشی_سووریا
کاناڵی تەلەفیزیونی ئەلئەخباریەی سووریا ڕاپۆڕتی دا ئەندامانی تڕۆڕیستی تاقمی ناسراو بە کڵاو سپیەکان ؛ ماسکی دژە گازیان لە غووتەی ڕۆژهەڵاتیی دیمەشق دابەش کرد تا بواری بەرهەم هێنانی فیلمێکی ساختەیی نوێ خۆش بکەن و ئەرتەشی سووریا تۆمەتبار بکەن بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 20, 2018 13:28 Asia/Tehran
  • هەوڵی گرووپی ناسراو  بە کڵاو سپیەکان بۆ تۆمەت لێدان لە ئەرتەشی سووریا

کاناڵی تەلەفیزیونی ئەلئەخباریەی سووریا ڕاپۆڕتی دا ئەندامانی تڕۆڕیستی تاقمی ناسراو بە کڵاو سپیەکان ؛ ماسکی دژە گازیان لە غووتەی ڕۆژهەڵاتیی دیمەشق دابەش کرد تا بواری بەرهەم هێنانی فیلمێکی ساختەیی نوێ خۆش بکەن و ئەرتەشی سووریا تۆمەتبار بکەن بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی   ڕۆژی  سێشەمەی هەواڵدەریی  ڕادیو تەلەفیزیون بە پێی   ئەو ڕاپۆڕتە ، سەرچاوە خۆجێیەکان  لە غووتەی   ڕۆژهەڵاتیی  دیمەشق  ڕایانگەیاتد  بڕێک  لە تاقمە  تڕۆڕیستی و چەکدارەکان  بە لاگری  ڕێکخراوە هەواڵگریەکانی  ڕۆژئاوایی  و  بە درۆ  بڵاو کردنی مێدیایی  لە هەوڵ دان  ئەرتەشی  سورویا  تاوانبار بکەن بە  کەڵک وەرگرتن  لە گازە  ژاراوەییەکان دژی  کەسانی  سیڤیل.

ئەو تڕۆڕیستانە  دەیانەوێ ئەو کارە  تا بەرلە   13  ژوئەنی  داهاتوو    ئەنجام بدەن  سێزدەی  ژوئەنی  داهاتوو  کاتی  بەڕێوە چوونی   دانیشتنی    ڕێکخراوی قەدەغەی  چەکی کیمیایی  سەبارەت بە سووریایە .  لە هەمان حاڵدا  بڕێک  لە سەرچاوەکان  لە  ئێدلەب و حەڵەب  ڕایانگەیاند  ژۆمارێک   لە تاقمە تڕۆڕیستیەکان  لە هەوڵ دان  فیلمێکی درۆیی  ساز بکەن   و  بانگەشە  بکەن  کە ئەرتەشی  سورویا لە گازی  کلێر   دژی  خەڵکی سیڤیل  و تاقمە چەکدارەکان  کەڵکی  وەرگرتووە . 

پێشتریش  گرووپێکی ناسراو  بە  کڵاو سپیەکان  چالاکیگەلێکی هاوشێوەی  لە  ساڵی  2013  لە حەڵەب  و ساڵی 2014  لە غوتەی  ڕۆژهەڵاتیی  دیمەشق  و لە س اڵی  2016  لە خان شێخوونی  ئەدلەب   لە باکووری  سووریا   ئەنجام  داوە .  ساڵی  ڕابردوو   ئەرتەشی   ئەمریکا  لە کاردانەوە  بە   تۆمەتی  پەلاماری کیمیایی   دەوڵەتی   سووریا  لە ناوچەی خان شەیخوون  لە ئەدلب   بنکەی  سەربازی  ئەلشعیرات یان  مووشەک باران کرد .