ئیمام جومعەی زەینەبیەی دیمەشق: تورکیا بە دوای داگیر کردنی بەشێک لە سوریایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i328041-ئیمام_جومعەی_زەینەبیەی_دیمەشق_تورکیا_بە_دوای_داگیر_کردنی_بەشێک_لە_سوریایە
ئیمام جۆمعەی بارەگای حەزرەتی زەێنەب(س) لە خوتبەکانی نویژی جومعەی دیمەشق دا وتی: تورکیا بە پێکهێنانی تاقمی تازەی ڕەشەکوژەکان لە سوریا بە دوای داگیر کردنی بەشێک لە خاکی ئەم وڵاتەیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 24, 2018 06:02 Asia/Tehran
  • ئیمام جومعەی زەینەبیەی دیمەشق: تورکیا بە دوای داگیر کردنی بەشێک لە سوریایە

ئیمام جۆمعەی بارەگای حەزرەتی زەێنەب(س) لە خوتبەکانی نویژی جومعەی دیمەشق دا وتی: تورکیا بە پێکهێنانی تاقمی تازەی ڕەشەکوژەکان لە سوریا بە دوای داگیر کردنی بەشێک لە خاکی ئەم وڵاتەیە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ حۆجەتولئیسلام وەلمۆسلمین، "خودایار ناسری" وتیشی: دەوڵەتی تورکیا بە ناردنیی هێزو کەرەستە و ئامێری سەربازی بۆ سوریا بە دوای ئامانجگەلێکە کە لە ماوەی حەوت ساڵ  لەم وڵاتە دا  دەستیی بەوان ڕانەگییشتووە .

 سوریا حەوت ساڵە بە هۆی ئامادەبوونی گرووپە چەکدار و ترۆریستییەکانی وەک داعش و بەرەی نۆسرە کە لە لایەن  رۆژئاوا و ژمارێک لە  وڵاتانی  ناوچە بە تایبەت عەرەبستان پشتگرییان لێوە دەکرێت ، بەرەو ڕووی قەیرانە .

سوپای تورکیا لە ٢٠ ژانڤیەی ٢٠١٨ پەلامارە سەربازییەکانیی خۆی بۆ سەر باکووری  سوریا دەستپێکردووە کە تا بە  ئێستا نزیک ١٧١ کەسی مەدەنی سوری بە هۆیەوە کوژراون و ٤٥٨ کەسیش بریندار بوون، ئەم کردەوەی تورکیا بووتە هۆی ڕۆیشتنی  هێزەکانیی ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی سوریا بۆ عەفرین، لە حەڵەب  لە باکووری سوریا دا.  ئیمام جۆمعەی بارەگای حەزرەتی زەینب (س) بەڕاشکاوی وتی: یەکێتی کوردەکان و سوپای سوریا بووەتە هۆی دەستڕانەگەییشتنی تورکیا بە ئامانجەکانیی کەهەمان زاڵبوون بە سەر هەندێک لە ناوچەکانی ئەم وڵاتە .

  حۆجەتولئیسلام وەلمۆسلمین، "خودایار ناسری"  بە ئاماژە بە پشتگرییەکانی ئەمریکا لە تاقمە ڕەشەکوژەکان لە سوریا جەختیکرد : خەڵکی سوریا دەبێ لە قەیرانی ئەم وڵاتە وانە وەربگرن و نەهێلن  ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی نەخشەی نوێی دیکە لە ناوچە دا گەڵاڵە ڕێژی بکەن.

هەواڵی دیکە باسی  پەلاماری بەهاوەن دەکات لە ڕۆژی هەینی دا لەلایەن تاقمەکانی ڕەشەکوژ بۆ سەر ناوچە جۆر بە جۆرەکانی دیمەشق پێتەختی سوریا و کوژارانی یەک کەس و بریندار بوونی ١٥ کەسی تر دوا بە دوای ئەم پەلامارە .

 ژمارێک لە شارۆچکە و ناوچەکانی غوتەی رۆژهەلاتی لە ستانی ریف دێمەشق شۆینی مانەوەی ترۆریستانی تەکفیرییە و لەو شۆینەوە هاوەنیان گرتۆتە ناوچە ئاوەدانەکانی شاری دیمەشق و گردو پەڕی ؛ سوپای سوریا لەم دواییە ئۆپەراسیۆنیکی  بۆ سەرکووتکردنی ترۆریستانی ئەم ناوچەیە دەستپێکردووە .