دواکەوتنەوەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش لە بارەی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i328069-دواکەوتنەوەی_کۆبوونەوەی_ئەنجوومەنی_ئاسایش_لە_بارەی_سوریا
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی سوریا، بە هۆی ناکۆکییە جۆر بە جۆرەکان سەبارەت بە برگەکانی ئاگر بڕ کەوتە دواوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 24, 2018 07:39 Asia/Tehran
  • دواکەوتنەوەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش لە بارەی سوریا

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی سوریا، بە هۆی ناکۆکییە جۆر بە جۆرەکان سەبارەت بە برگەکانی ئاگر بڕ کەوتە دواوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان  ڕۆژی هەینی کۆبوونەوەی خۆی بە سەردێری دەنگ وەرگرتن لە بارەی بریارنامەی پێشنیاری ئاگر بڕی ٣٠ رۆژە لە سوریا خستە دواوە .

 بە گویرەی ئەم ڕاپۆرتە ،  بەدی هێنانی بوارگە ئەمنەکان بۆ ناردنی یارمەتی  بە خەڵکی ناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق، چلۆنایەتی هەڵس و کەوت لەگەڵ ترۆریستانی داعشی،  و دەستەبەری جێبەجێبوونەوەی ئاگر بڕ لە سوریا لە وێنەی برگەکانیی ناکۆکی ڕاگەیاندراوە .

 کۆبوونەوەی ڕۆژی  پێنج شەممەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان، لە بارەی ئاگر بر لە سوریا یش ئاکامێکی نەبوو.

 ئۆپەراسیۆنی سوپای سوریا، بۆ کۆتایی دان بە ئامادەبوونی  ترۆریستان و بەرهەڵستکارەکان لە غوتەی رۆژهەڵاتی دیمەشق بووەتە هۆی نیگەرانی تووندی لاگرانی ڕۆژئاوایی ترۆریستان.

 غوتەی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق یەکی لە ناوچەکانی کەم ئالۆزییە کەلە کۆبوونەوەی ئاستانە(پێتەختی کازاخستان) ، ساڵی ٢٠١٧ لەبارەی دا ڕێککەوتن کراوە.

 ئۆپەراسیۆنیی سوپای سوریا لە غوتەی رۆژهەڵاتی ،یس بە گوێرەی ئەم ڕێککەوتننامەی ئاگر بر ئەنجام دەگرێت .

 ئەم ڕێککەوتننامەیە لە نێوان ئێران ، ڕوسیا و تورکیا وەکوو چاودێر و دەستەبەر کەرەوەی ئاگر بر لە سوریا بە مەبەستی بەدی هێنانی ناوچەکانی  چوارینەی  کەم ئالۆزی لەم وڵاتە دا ئیمزا کراوە و ئەم ئاگر بڕە تاقمەکانیی ترۆریستی وەک قاعیدە، داعش و بەرەی نۆسرە ناگرێتەوە .