پشتگری ڕوسیا لە ئاگر بڕ لە سوریا
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ، باسی لە دەنگی ئەرێی مۆسکۆ کردووە لە حەنای ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی ئاگر بڕ لە سوریا دا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری رۆێتێرز، "سرگئی لاڤرۆف" وەزیری دەرەوەی ڕوسیا رۆژی هەینی بە ئاماژە بە ئامادەبوونی مۆسکۆ بۆ دانی دەنگیی ئەرێ بە ڕەشنووسی بریارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی ئاگر بڕ لە سوریا دا ڕایگەیاند، هیچ دەستەبەرییەک لە بارەی پێبەند بوونی ڕەشەکوژەکان بە ئاگر بڕ لە ئارا دا نییە .
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا کە پرێس کۆنفرانسیی هاوبەش لەگەڵ " عەبدولعەزیزکامێلۆف" وەزیری دەرەوەی ئۆزبەکستان جەختیکرد، ترۆریستان لەمپەری سەرەکی دەستڕاگەییشتن بە ئاگر بڕ لە سوریا دان .
"سرگئی لاڤرۆف" لەم کۆبوونەوەیە وتیشی، بڕیارنامەی پێشنیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی ئاگر بری سوریا دەستەبەرییەک لەمەر ڕاگرتنی تێکهەڵچوونەکان لە لایەن ترۆریستان نییە .
لاڤرۆف هەر وەها جەختیکرد ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیی لە چاکسازیی ڕەشنووسی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە شێوەیەک کە داگریی پێبەندی ترۆریستان بە ئاگر بر بێت ، خۆدەبوێرن.
قەیرانی سوریا لە ساڵی ٢٠١١ بە هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تێرۆریستانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە وانە بەریتانیا و فەرەنسا بەمەبەستی گۆرینی هاوسەنگییەکانی ناوچە بە قازنجی ڕژێمی زایۆنی دەستپێکرا .