ئەلمێقداد : سووریا و ئێراق ڕووبەڕووی تڕۆڕیسمی هاوبەشن
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i328395-ئەلمێقداد_سووریا_و_ئێراق_ڕووبەڕووی_تڕۆڕیسمی_هاوبەشن
جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا وتی : تڕۆڕیزمێک کە خەڵکی عێراق ڕووبەڕووی بوونەتەوە هەمان تڕۆڕیزمێکە کە خەڵکی سووریای کردووتە ئامانج .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 26, 2018 12:35 Asia/Tehran
  •  ئەلمێقداد : سووریا و ئێراق ڕووبەڕووی  تڕۆڕیسمی هاوبەشن

جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا وتی : تڕۆڕیزمێک کە خەڵکی عێراق ڕووبەڕووی بوونەتەوە هەمان تڕۆڕیزمێکە کە خەڵکی سووریای کردووتە ئامانج .

بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی  ڕۆژی دووشەمەی کاناڵی ئەلئەخباریەی  سووریا ؛ فەیسل مێقداد  جێگری وەزیری دەرەوەی  سووریا لە دیداری  " نزار   خەیرۆڵڵا "  جێگری سیاسی  وەزارەتی  دەرەوەی ئێراق  و شاندی هاوڕێ  لە   دیمەشق وتیشی : خەباتی  سووریا  لە  گەڵ  تڕۆڕیزم وەکوو  خەباتی  ئێراق  لە گەڵ  تڕۆڕیزم   هەر بەو   ئامێر  و سەرچاوە  ماڵیانەیە .  جێگری وەزیری  دەرەوەی سووریا   جەختی کرد لە سەر هەڵوێستی  وەک یەکی  دیمەشق و بەغدا  و وتی :  درێژەی  ئەو پرسە  پێویستی  بە درێژەی  بیروڕاگۆڕینەوەکان و هاوئاهەنگی   دوو لایەنەیە .   نەزار خەیروڵڵا  جێگری  سیاسی  وەزارەتی  دەرەوەی ئێراقیش  جەختی کرد  لە سەر  پێوەندیی  دێرینە و کۆنی  مێژوویی  ئەو وڵاتە  و سووریا  و وتی :  بۆ خۆڕاگری  لە هەمبەر  تەنگژەگەلێک  کە ئەو  دوو وڵاتە   ڕووبەڕووین  درێژەی  پەیوەندی  و  هاوئاهەنگی  لە ئاستە جۆراوجۆرەکاندا  گرینگە .  جێگری سیاسی  وەزارەتی  دەرەوەی   ئێراق  بە ئامانجی  پەرەی  هاوکاریەکانو هاوئاهەنگی لە گەڵ سووریا  لە بواری  خەبات بە دژی تڕۆڕیزم سەردانی  دیمەشقی  کردووە .   سووریا و ئێراق  لە ساڵی 2014 وە    ڕووبەڕووی  قەیرانی  تڕۆڕیزمن . تاقمی تڕۆڕیستی   داعش لە ئێراق  و سووریا  توانای   سەربازی و  سەرزەوینی خۆی لە دەس داوە  .   بەڵام سووریا   ئێستا کە    ڕووبەڕووی  تاقمە تڕۆڕیستەکان  بۆ وێنە  بەرەی نوسرە یە.