ڕاوێژی یاریدەری وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i328417-ڕاوێژی_یاریدەری_وەزیری_دەرەوەی_عێراق_لەگەڵ_وەزیری_دەرەوەی_سووریا
وەزیری دەرەوەی سووریاو یاریدەری وەزیری دەرەوەی عێراق دیدار و ڕاوێژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 26, 2018 14:20 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی یاریدەری وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا

وەزیری دەرەوەی سووریاو یاریدەری وەزیری دەرەوەی عێراق دیدار و ڕاوێژیان کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا) بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی لوبنانیی ئەلنەشرە، وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سووریا ئەمڕۆ دووشەممە لەدیدار لەگەڵ نزار خەیروڵڵا یاریدەری وەزیری دەرەوەی عێراق لە دەمشق، جەختی کردلەسەر گرینگایەتی پتەوکردنی پەیوەندییەکان، هاواهەنگی و ڕاوێژ لەنێوان دوو وڵاتدا بەئامانجی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە هاوبەشەکان.

لەو دیدارەدا، پێداگیرا لەسەر پێویستیی پەرەی هاوکارییەکان بەتایبەت لەبوارە ئاسایشییەکان و بەرەوڕووبوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان کە گرینگترین کێشەی عێراق و سووریا دێتەئەژمار و ڕێگر بووە لەبەردەم گەشەوپێشکەوتنی ئابووری و وەحدەت و سەقامی دوو وڵات دەخاتە مەترسی.

هەروەها لە چاوپێکەوتنی وەزیری دەرەوەی سووریا ویاریدەری وەزیری دەرەوەی عێراق، تەبایی نامەیەک لەمەڕ ڕاوێژکارییە سیاسییەکان ، لەلایەن دوولاکە ئیمزا کرا.

بەرلەوە، نزار خەیروڵڵا یاریدەری وەزیری دەرەوەی عێراق و شاندی هاوڕێی، لەگەڵ فەیسەڵ مێقداد یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا دیدار و وتووێژی کرد.

یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا لەو دیدارەدا وتی: تیرۆریزمێک کە خەڵکی عێراق لەگەڵیدا بەرەوڕوو بوون، هەمان تیرۆریزمێکە کە سێرەی گرتووەتە خەڵکی سووریا.