دەسپێکرانی ئاگر بەسی پێنج کاژێرە لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i328501-دەسپێکرانی_ئاگر_بەسی_پێنج_کاژێرە_لە_غوتەی_ڕۆژهەڵاتی_سووریا
سەرچاوەکانی سووریا لە دەسپێکرانی ئاگر بەسی ڕۆژانە لە غوتەی ڕٶژهەڵاتی ، دەوروبەری دەمیشقی پێتەختی سووریا بۆ ماوەی پێنج کاتژمیر هەواڵیان دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 27, 2018 13:08 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی ئاگر بەسی پێنج کاژێرە لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی سووریا

سەرچاوەکانی سووریا لە دەسپێکرانی ئاگر بەسی ڕۆژانە لە غوتەی ڕٶژهەڵاتی ، دەوروبەری دەمیشقی پێتەختی سووریا بۆ ماوەی پێنج کاتژمیر هەواڵیان دا.

ڕۆژی ڕابردوو "ڤیلادێمیر پوتین " سەرۆک کۆماری ڕوسیا ، فەرمانی ڕاگیرانی پەلامارەکانی ئاسمانی لە غوتەی رۆژهەڵاتی دەوروبەری دەمیشقی پیتەختی سووریا وهەروەها بەدی هێنانی تێپەڕگەی مرۆڤ دوستانە لەمەڕ چوونی دانیشتوانی ئەم ناوچەیەی دەرکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی هەواڵنیرانی جەوان ، بە گیڕانەوە لە کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلئتیجا، بەمەبەستی پێشگیری لە قەڵاچووی کەسانی سێڤێل لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی لە ئەمڕۆسێ شەممە هە ر ڕۆژ لە نۆی بەیانیەوە هەتا دووی پاش نێوەڕۆ و ئاگر بەس لەم ناوچەییە دادەمەزرێت.

هاوکات تاقمی دیدەوانی مافی مرۆڤی سووریای یش وتی : ئارامی لە سەرانسەری شارە بچوکەکان وگوندەکان لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دامەزراوە. ئەمە  لەحاڵیکدایە کە تاقمە چەکدارەکان تێپەرگەگەلیک کە بۆ چوونە دەری کەسانی سێڤێل لەم ناوچەیە لە بەر چاو گرتووە، دایە بەر پەلاماری خۆیان .

شەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە کۆی دەنگ دەنگیان دا بە دامەزرانی ئاگر بەس بۆ ماوەی سیی ڕۆژ لە سەرانسەری سووریا .