بەریتانیا ، هەرەشەی پەلاماری ئاسمانیی لە دەوڵەتی سوریا کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i328643-بەریتانیا_هەرەشەی_پەلاماری_ئاسمانیی_لە_دەوڵەتی_سوریا_کرد
لە حالێکدا کە هیچ شایەتێک لە بارەی کەڵک وەرگرتنیی دەوڵەتی سوریا لە چەک و چۆلی کیمیاویی لە ئارا دا نییە، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە وتوویژ ێک دا هەرەشەی پەلاماری ئاسمانی لە دیمەشق کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 28, 2018 09:54 Asia/Tehran
  • بەریتانیا ،  هەرەشەی پەلاماری ئاسمانیی لە دەوڵەتی سوریا کرد

لە حالێکدا کە هیچ شایەتێک لە بارەی کەڵک وەرگرتنیی دەوڵەتی سوریا لە چەک و چۆلی کیمیاویی لە ئارا دا نییە، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە وتوویژ ێک دا هەرەشەی پەلاماری ئاسمانی لە دیمەشق کرد.

بوریس جانسۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە وتوویژ لەگەڵ کەناڵی " بی بی سی" ، بەڕاشکاوی وتی ئەگەر شایەتێک لەبارەی کەڵک وەرگرتنیی سوریا لە چەکی کیمیاوی لەبەر دەست دابێت، بەریتانیا بە ئیحتماڵی زۆر  پشتگری دەکات لە پەلاماری ئاسمانی دژی دەوڵەتی سوریا .

قسەکانیی جانسۆن رۆژێک دوای ئەم بابەتە هاتە ئاراوە کە "کڵاوسپییەکان" ئیدعایان کرد دەوڵەتی سوری ا، شارۆچکەی "ئەلشیفونیە" لە "غوتەی ڕۆژهەڵاتی" بە گازی سارین داوەتە ەبر پەلاماری خۆی.

کڵاو سپییەکان لە حالیکدا وەها ئیدعاگەلێک دەکەن کە هەندێک لەمەو بەر سەرچاوەکانی خۆجێی بە کاربەدەستانی ڕوسی گوتبوویان ترۆریستانی بەرەی نۆسرە بە هاوکاریی هێزەکانی ناسراو بە کڵاو سپییەکان  گەرەکیانە تا هەمماری گازی کۆلۆر ببەنە نێو شارۆچکەیەک لە سوریا دا  .

 بەر لەمەیش ،"ئیمانۆئیل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەرنەسا ئیدعاگەلیک وەک بانگەشەکانیی جانسۆنیی هێنابووە ئاراوە و لە سەرەتاکانی مانگی فیڤرییەی دا وتی فەرەنسا بێتوو دەستی ڕابگات بە ڕاستەقینەگەلیک لە بارەی کەڵک وەرگرتنی دەوڵەتی سوریا لە چەکی کوشتاری بەکۆمەڵ دژی کەسانی سیڤیل، پەلامار دەکاتە سەر دەوڵەتی دیمەشق.

 دیمەشق بەردەوام تاوانگەلێک لە بارەی کەڵک وەرگرتن لە چەک و چۆڵی کیمیاویی ڕەدو جەختیکردووە هیچ چەکێکی کوشتاری بە کۆمەڵی نییە .