ڕۆیشتنی یەکەمین کاروانی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بۆ عەفرینی سوریا
یەکەمین کاروانی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکانی مانگی سوری سوریا گەییشتە عەفرین لە باکووری ئەم وڵاتە دا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کورد پریس؛ یەکەمین کاروانی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکانی مانگی سووری سوریا ڕۆژی پێنج شەممە لە حالێکدا گەییشتە عەفرین کە بەر لەمە، تورکیا پیشی گرت بە رۆیشتنی کاروانیکی دیکە بۆ ئەم ناوچەیە.
یەکەمین کاروانی هەڵگری یارمەتیی مرۆڤدۆستانە و کاڵای فریاگوزاری مانگی سوری سوریا بە تیپەڕین لە بوارگەی " ئەلزیارە" گەییشتە عەفرین لە گردو ەپەڕی باکووری حەلەب .
ئەم کاروانە لە ژێر چاوەدێری مانگیی سوری سوریا و لیژنەی نیو دەوڵەتیی خاچی سوور و بریتییە لە ٢٨ لۆری هەڵگری ماددەی خۆراکی، تەندروستی و کالاکانی دیکەی فریاگوزاری و ئامانج لەوەش پشتیوانی لە خەڵکی عەفرین بەرامبەر دواهاتەکانی هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر ئەم ناوچەیە ڕاگەیاندراوە.
هەر لەم حالە دا؛ هەواڵدەریی "هاوارنیوز" یش راپۆرتی دا سوپای تورکیا و هاوپەیمانەکانیان کاروانی خاچی سووری جیهانی و مانگی سوری سوریا لە گوندی " میرمین"لە بەشی "شەرا" لە کاتی هەوڵدان بۆ گەییشتنی یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانە بە عەفرین داوەتە بەر پەلامار. سوپای تورکیا و هاوپەیمانەکانی پێنجشەممەی ڕابردوو ترۆمبیلەکانی ناسەربازی و لۆرییەکانی هەڵگری یارمەتی و سووتەمەنییان لەنزیک گوندی ئەلزیارە بە ٥٠ ڕاکێت داوەتە بەر پەلاماری خۆیان و لە ئەنجام دا کەسێکی سیڤیل گیانی خۆی لە دەست داوە و ١٢ کەسیش بریندار بوونە.
ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای تورکیا لە شاری عەفرین، باکوری سوریا، بە ناوی "چڵە زەیتوون" دژی کوردەکان لە ٢٠ ژەنڤییەی ٢٠١٨ دەستپێکراوە . وەزارەتی دەرەوەی سوریا بە شەرمەزارکردنی ئەم پەلامارانە، ڕایگەیاند: ئەم کردەوەیەی تورکیا بنپێکرانی سەروەریی نیشتمانیی سوریایە.