ڕەخنە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە پەلاماری تورکیا بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i328805-ڕەخنە_ڕێکخراوی_لێبوردنی_نێودەوڵەتی_لە_پەلاماری_تورکیا_بۆ_سەر_خەڵکی_مەدەنی_لە_سووریا
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سوپای تورکیای تۆمەتبار کرد بە کوشتنی خەڵکی مەدەنی لە سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 01, 2018 12:51 Asia/Tehran
  • ڕەخنە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە پەلاماری تورکیا بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لە سووریا

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سوپای تورکیای تۆمەتبار کرد بە کوشتنی خەڵکی مەدەنی لە سووریا.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئوتریش؛ ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕۆژی چوارشەممە بەبڵاو کردنەوەی راپۆرتێک رایگەیاند؛سوپای تورکیاو هەندێ جاریش هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG)، خەڵکی مەدەنییان لە سووریا داوەتە بەر پەلاماری تۆپخانەیی و مووشەکی.

بە پێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەو پەلامارانەدا دەیان کەسی مەدەنی کوژراون و یان بریندار بوونە.

ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا دژ بە کوردەکان بە ناوی چڵەزەویتوون لە٢٠ی ژانڤییەوە لە ناوچەی عەفرین لە باکووری ڕۆژاوای سووریا دەست پێبووە. دەوڵەتی ئانکارا بانگەشە دەکات ئامانجی لەم ئۆپەراسیۆنە تیابردنی تیرۆریستانە بەڵام دەوڵەتی سووریا بە ئیدانە کردنی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە ناوچە کوردنشینەکانی باکووری سووریا، هەرچەشنە پەلاماری تورکیا بۆ سەر "عەفرین"ی بە دەسدرێژی و بنپێ کردنی مافی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا ڕاگەیاندووە.