پێشنیاری ڕوسیا بۆ پێکهێنانی کۆمیسیۆنی ڕاگەییشتن بە ڕەوشی "رەقە" لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i328819-پێشنیاری_ڕوسیا_بۆ_پێکهێنانی_کۆمیسیۆنی_ڕاگەییشتن_بە_ڕەوشی_رەقە_لە_سوریا
وەزیری بەرگریی ڕوسیا لە ناردراوی ڕیکخراوی نەتەوەکان لە کارو باری سوریا داوایکرد کۆمیسیۆنی نێو دەوڵەتی بۆ راگەییشتن بە ڕەوشی شاری ڕەقەی سوریا پێکبیت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 01, 2018 13:07 Asia/Tehran
  •  پێشنیاری ڕوسیا بۆ پێکهێنانی  کۆمیسیۆنی ڕاگەییشتن بە ڕەوشی

وەزیری بەرگریی ڕوسیا لە ناردراوی ڕیکخراوی نەتەوەکان لە کارو باری سوریا داوایکرد کۆمیسیۆنی نێو دەوڵەتی بۆ راگەییشتن بە ڕەوشی شاری ڕەقەی سوریا پێکبیت .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی  تاس، "سرگئی شوڤیگۆ"  وەزیری بەرگریی ڕوسیا بە ئاراستە کردنی ڕاپۆرتێک لە ڕەوشی شپرزەی ئینسانی  لە ناوچەکانی " ئەلتەنەف"و "ڕەققە" لە سوریا ، بۆ " ستێفان دیمیستۆرا" نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە  کارو  باری سوریا ، پێشنیاری کرد بوارگەیەکی  ئینساندۆستانە لە " ئەلتەنەف"،" ئەلرەکبان" لە باشووری  سوریا بکرێتەوە و کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ لێکدانەوەی ڕەوشی ئینسانی لە ڕەققە(باکووری سوریا) پێکبیت .

 لەم بەیاننامەیەدا هەروەها کردەوەکانی ناوەندی رووسیی ئاشتیی هێزە دژبەرەکان لە سوریا  بۆ باشتر بوونەوەی ڕەوشی ناوچەی غوتەی رۆژهەڵاتی لە گردو پەڕی دیمەشق لێکدراوەتەوە .

 شایگۆ پێشنیاری کردووە کە هاوڕەوت لەگەڵ زۆرتربوونەوەی داڵانی ئینساندۆستانە لە ڕەقە، کردیدۆرێکی هاوچەشنیش لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی بەدی بێت . " ئیگۆر کوناشێنکۆف" وتەبێژی  وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ڕۆژی چوار شەممە بەڕاشکاوی وتی: خەڵک لە ڕەققە و ئەلتەنەف کەلە ژێر چاوەدێریی هێزەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایین، دژوارترین بارودۆخ تاقیدەکەنەوە و پیویستییان بە کردەوەی خێرای کۆمەڵەگەی نیو دەوڵەتییە ،

 قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە دوا بە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمە ڕەشەکوژەکان کە ئەمریکا و ڕەوتی ڕۆژئاوایی- عەرەبیی لاگری لێوە دەکردن بۆ سەرنخوونکردنی دەوڵەتیی یاسایی سوریا بە قازانجی رژیمی  ئیسرائیل دەستپێکراوە .