پێکهاتنی گروپی بەرخۆدانی جەماوەریی ڕەقە دژی داگیرکارییەکانی ئەمریکا لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i328833-پێکهاتنی_گروپی_بەرخۆدانی_جەماوەریی_ڕەقە_دژی_داگیرکارییەکانی_ئەمریکا_لە_سووریا
گروپی چەکداریی تازە ناسراو بە (بەرخۆدانی جەماوەریی ڕەقە) بۆ بەرخۆدان لە هەمبەر داگیرکارییەکانی ئەمریکا لەم شارە باکوورییەی سووریا پێکهاتووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 01, 2018 14:58 Asia/Tehran
  • پێکهاتنی گروپی بەرخۆدانی جەماوەریی ڕەقە دژی داگیرکارییەکانی ئەمریکا لە سووریا

گروپی چەکداریی تازە ناسراو بە (بەرخۆدانی جەماوەریی ڕەقە) بۆ بەرخۆدان لە هەمبەر داگیرکارییەکانی ئەمریکا لەم شارە باکوورییەی سووریا پێکهاتووە.

ماڵپەڕی کەناڵی ڕووسیا ئەلیەوم ڕۆژی پێنج شەممە لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: بنکە کۆمەڵایەتی و میدیاییە نێوخۆییەکانی سووریا ڕایانگەیاند: گروپی چەکداریی تازە ناسراو بە (بەرخۆدانی جەماوەریی ڕەقە) لە بەیاننامەیەک دا بەڵێنمەندی ئەوە بووە کە کە لە شاری ڕەقە لە باکووری سووریا لە بەرامبەر هێزەکانی ئەمریکا بەرەڤانی بکات و بە گژ ئەمریکییەکان و هاوپەیمانەکانیاندا بچنەوە.

ئەم گروپە کە لە خەڵکی ڕەقە پێکهاتوون داوایان لە جەماوەری سووریا کردووە کە بۆ بەرخۆدان لە ئاستی ئەمریکای داگیر کەر پەیوەست بن پێیانەوەو بە کەڵک وەرگرتن لە هەموو کەرەستەو تفاقێک لە بەرامبەر هەرچەشنە گەڵاڵەیەکی دابەشکرانی سووریا خۆڕاگری بنوێنن.

گروپی بەرخۆدانی جەماوەریی ڕەقە داوای لە جەماوەری شاری ڕەققە کردووە کە مان بگرن و خۆپیشاندان بکەن و لەگەڵ ئەو هێزانەی کە هاوکاری ئەمریکییەکانن هاوکاری نەکەن.

هەر لەم حاڵەدا هەواڵدەریی سپۆتنیکی ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە بە گێڕانەوە لە کاربەدەستێکی ئەنجومەنی ئاسایشتی ئەم وڵاتە وای بڵاو کردووەتەوە کە، ئەمریکا نزیکەی بیست بنکەی سەربازی لە سووریاداو لە ناوچەکامی ژێر ڕکێفی کوردەکان دامەزراندووە.

ڕۆیتێرزیش بە گێڕانەوە لە ئلێکساندێر وندیکتۆف جێگری سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕووسیا وای بڵاو کردەوە: واشێنگتۆن کوردەکانی سووریا بە پێشکەوتەترین چەک و چۆڵ تەیار دەکات.

ڕیک فرانکۆنا سەرهەنگی خانەنشین کراوو وابەستەی پێشووی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا وێڕای ئاماژە کردن بە مانەوەی ئەمریکا هەتا کاتی لەنێو چوونی داعش لە سووریا وتوویەتی: ئەمریکا بەبێ ستراتژیایەکی درێژماوە هەوڵ دەدات لە سووریادا بمێنێتەوە.