داکەوتنی چەرخباڵ(کۆپتر)ێکی سوپای تورکیا لە باکووری سووریا
سەرچاوە کوردەکان لە باکووری سوریا باسیان لە سەرنخوونی کوپتێریکی سوپای تورکیا کرد لە باکووری سووریا .
هەواڵدەری ئیسپۆتێنک بە گێرانەوە لە سەرچاوە کوردەکان لە باکووری سوریا ڕایگەیاند، میلیشیا کوردەکان رۆژی پێنجشەممە کوپتێریکی سوپای تورکیا کە خەریکی بەڕێوە بردنیی ئۆپەراسیۆن بوو دژی کوردەکان لە ناوچەکە دا، لە گردو پەڕی " عەفرین" و لە نزیکی سنوورەکانی تورکیا سەرنخوون کرد .
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە بە سەرنجدانی ئەم بابەتە کە ئەم کوپتێرە لە مەودای نێوان هێزی تورکیا و میلیشیا کوردەکانی سەرنخوونکراوە، ئاگادارییەک لە بارەی سەرنشینەکانیی لەبەر دەست دانییە .
بە رلەوە ڕاگەیاندرابوو ژمارێک لە شارومەندانی کوردی سوری لە پەلامارەکانی نیوە ڕۆی پێنجشەممە کوپتێرە تۆپدارەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر گوندەکانی گردو پەڕی عەفرین کوژران و یان بریندار بوون .
هەر لەم حاڵە دا ڕاگەیاندراوە، سەربازییە تورکیاییەکان و هێزەکانی هاوڕەوتیان رۆژی پێنجشەممە لە چەند نۆرە هەڵیان کووتایە سەر کاروانیی یارمەتی ئینساندۆستانەی دەوڵەتی سوریا لە ڕۆژهەڵاتی عەفرین دا .
مانگی سوری سوریا بەیانی پێنجشەممە بۆ یارمەتی بە دانیشتووانی عەفرین ٢٩ لۆری هەڵگری ماددەی خۆراکی و پزیشکی بەڕێکردە ئەم ناوچەیە . ئەم یارمەتییانە بە هاوکاریی لیژنەی جیهانی خاجی سووری جیهانی بەڕێکراون بۆ ناوچەی عەفرین . دەوڵەتی سوریا بە هاوکاریی مانگی سووری ئەم وڵاتە و ڕێکخراوەکانی دیکەی نێو دەوڵەتی چالاک لە سوریا دەستیان داوەتە بەڕێکردنیی یارمەتییەکانیی ئینساندۆستانە بۆ زەبر وێکەوتووانی دەستدرێژی تورکیا .
ئۆپەراسیۆنیی سەربازی سوپای تورکیا لە ٢٠ ژەنڤییەی ٢٠١٨ لە ناوچەی عەفرین لە باکووری رۆژئاوای سوریا دەستپێکراوە کە بە وتەی میدیا تورکیاییەکان پتر لە ٦ هەزار هێزی سەربازی ئەم وڵاتە لەم ئۆپەراسیۆنە دا بەشداریان هەیە . دەوڵەتی ئاناکرا دەلێت ئامانجی لەم ئۆپەراسیۆنە- لەناوبردنیی ئەندامانی پارتی کرێکارانیی کوردستانیی تورکیا(پە کە کە) -پارتی یەکێتی دیمۆکراتێکی سوریا(پە یەدە)-یەکینەکانی بەرگری کاری گەلی سوریا (یە پە گە) و داعش لە عەفرین دایە .