مەقامی سوری: سەرکەوتنەکانی سوپای سوریا هاوسەنگییەکانی نێو دەوڵەتی تێکداوە
جێنشینی سکرتێری گشتی پارتی بەعسی سوریا وتی: سەرکەوتنەکانیی سوپای ئەو وڵاتە هەموو هاوسەنگییە نێو دەوڵەتیی و ناوچەییەکانی تێکداوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا- " هەلال هەڵال" ئیوارەی پێنجشەممە لە کاتی سەردانی هێزەکانی سەقامگیر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەدلێب وتیشی: ئەم سەرکەوتنانە- نەخشەکان و پیلانەکان کە بەمەبەستی لەناو بردنیی یەکێتی سوریا و دەستەڵاتداریەتی و ئاسایشی ناوچە خەریک بۆ جێبەجێدەکرا بەرەو ڕووی شکست کردەوە .
جێنشینی سکرتێری گشتی پارتی بەعسی سوریا وتیشی: سوریا بە متمانە بە خۆی و لەخۆڕادیوی و بەدەستەڵاتەوە دەستیان داوەتە پاکتاو کردنیی تۆکمەو تەواوی خاکی خۆیان لە چنگ ڕەشەکوژەکان و لاگرانی ئەوان درێژەی هەیە .
هەلال وتیشی: پەلاماری دەرندانەی حەوت ساڵ لەمەو بەری ترۆریستان و لاگرانی ئەوان بۆ سوریا کردەوەیەکی بەرنامە ڕێژی کراوە و هاوڕەوت لەگەڵ قازانج و بەرژەوەندی زایۆنیستەکان بوو تا ئەم وڵاتە لە هەڵوێستەکان- بنەماکان و بایخەکانیی خۆی و لە مێحوەری خۆراگری و پرسی فەلەستین و جۆڵان دووری بکات.
پارتی بەعس لە ساڵی ١٩٦٣ زایینی لە سوریا بەدی هاتووە و تا پێش لە نووسینی یاسای بنەڕەتی سوریا تەنیا پارتی دەستەڵاتداری ئەم وڵاتە بووە کە دوا بە دوای پەسەند کرانیی یاسای بنەڕەتی نوێی پارتەکانیی دیکەیش چوونەتە پەرلەمانی ئەو وڵاتە.
بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا هەروا سکرتێری گشتی پارتی بەعسە.