درێژەی چوونەدەری تیرۆریستان لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی سووریا
٦٣٢ ترۆریست بە ١٠ پاس غوتەی ڕۆژهەڵاتی سووریایان بەرەو پارێزگەی "ئەدلێب"ی باکووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە جێ هێشت .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ٦٣٢ ترۆریست بە ١٠- پاس، غوتەی رۆژهەڵاتیان بەرەو پارێزگای ئەدلێب لە باکووری رۆژئاوای سوریا جێهێشتووە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ، چوونە دەری ترۆریستان لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی ئەمرۆ (یەکشەممە)یش درێژەی دەبێت.
دوای ئەوەی بەرپسانی سوری و ناوەندی پێکەوە ساچانی ڕوسیا لە سوریا لەگەڵ ئەندامانی تاقمەکانی ترۆریستی لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی لەبارەی ڕادەستکردنی چەک بە جێ ڕۆیشتن بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی بەرهەڵستکارانی چەکدار لە باکووری سوریا ڕیککەوتن، پاسەکان و ئامبۆڵانسەکانی مانگی سووری ئەو وڵاتە چوونەتە ئەم ناوچەیە.
ترۆریستان لە ڕۆژی پینجشەممەوە خەریکی چوونە دەر لە غوتەی رۆژهەڵاتین. غوتەی رۆژهەڵاتی ناوچەیەکی ستراتژیک لە نزیکی دیمەشقی پێتەختی سوریایە کەلە لایەن تاقمە ڕەشەکوژەکانەوە داگیر کراوە. ترۆریستان بە شێوەی ڕۆژانە لە غوتەی رۆژهەڵاتی ، شارومەندانی سوری بە ڕاکێت و هاوەن ئەدەنە بەر پەلاماری خۆیان دا . سوپای سوریا هاوڕەوت لەگەڵ پشتگری لە خەڵکی ئەم وڵاتە لە ٢٦ فیڤرییەوە ئۆپەراسیۆنێکی بۆ پاکتاوکردنیی غوتەی رۆژهەڵاتی لە ترۆریستان دەستپیکردووە.تا بە ئێستا لە سەدا ٩٠ـی ئەم ناوچەیە لە چنگ ترۆریستان ڕزگار بۆتەوە .
قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ دوا بە دوای هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تێرۆریستانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان واتە بەریتانیا و فەرەنسا داکۆکیان لێوە دەکڕێ بەمەبەستی گۆرینی هاوسەنگییەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژیمی زایۆنی دەستپێکراوە .