ڕەزامەندی لەسەر خزمەتگوزاری دەوڵەتی سووریا بە دانیشتوانی غووتەی ڕۆژهەڵاتیی
دەوڵەتی سووریا دەستی کردوە بە دانی خزمەتگوزاری پێویست بە دانیشتوانی ناوچە چۆڵکراوەکان لە کەسانی چەکداری جێگیر لە ناوچەی غووتەی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی چوارشەمەی کاناڵی تەلەفیزیونی ئەلمناری لوبنان دەوڵەتی سووریا چاوەڕوانی کۆتایی بە تەواوی ئوپڕاسیونی سەربازی لە ناوچەی غووتەی ڕۆژهەڵاتیی نەبوو و خێرا خزمەتگوزاری لە ناوچە خەسار لێدراو و چوڵکراوەکان لە تڕوڕیستان لە ناوچەی غووتەی ڕۆژهەڵاتیی دەسپێکردووە . دانیشتوانی ناوچەگەلێک کە خزکەتگوزاری لەواندا دەسپێکراوە لە دان ی خزمەتگوزاری پێویست بە تایبەت خزمەتگوزاری دەرمانی و تەندروستی ڕازین . ئامبوڵانسەکان بە سەقامگرتن لەو ناوچانە ، فریاگوزاری دەرمانی پێویست ڕادەستی دانیشتوانی ناوچە ڕزگار کراوەکان لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی دەکەن . لە هەمان حاڵدا یەکەکانی ئەرتەشی سووریا هەروەها درێژە ئەدەن بە دابینی دۆخی ئەمن بۆ چوونە دەری کەسانی سیڤیل کە تاقمە تڕوڕیستیەکانی ئەوانیان لە غووتەی ڕۆژهەڵاتیی گەمارۆ داوە . سەرچاوە مەیدانیەکان لە غووتەی ڕۆژهەڵاتیی دیمەشق پێتەختی سووریا ڕایانگەیاند ئەرتەشی سووریا دوای یەکلا کردنەوەی کاری تڕوڕیستان لە بەشی باشووری غووتەی ڕوژهەڵاتیی هێزەکانی خۆی بەرەو دوما ڕەوانە کردووە . ئەو سەرچاوە مەیدانیە ڕۆژی سێشەمە وتیان : هێزەکانی ئەرتەشی سووریا ئاڵقەی گەمارۆی دۆما کە دوایین هێلانەی تڕوڕیستان لە ڕۆژهەڵاتی دیمەشقە بچوکتر کردەوە و ئەگەر تڕوڕیستانی جیشولئیسلام کە لەو ناوچەدا ئامادەن بەچۆکدا نەین ئوپڕاسیونێکی سەربازی بۆ کۆتایی دان بە ئامادە بوونی بە تەواوی ئەوان لە غووتەی ڕۆژهەڵاتیی دەس پێی دەکەن .